alihamasalh.jpg

موچەو قاچاخچێتی

Sep 24, 2020  |   بیروڕا 
عەلی حەمە ساڵح
 
 
بۆچی موچەی تەواو لەکاتی خۆیدا نادرێت!
دوێنێ شەو: سڵاو کاک عەلی(بەقوڕگی پڕ گریانەوە) من ئافرەتێکم و ھاوسەرم نیەو دەبێت سێ ھەتیو بەخێوبکەم و شێرپەنجەمەوو ھیچ موچەیەکم نیە! بەچی بژین!!!
ئەمە چیرۆکی سەدان خێزانی ئەو نیشتیمانەیە کە ژمارەیەک لە بەرپرسەکانی سەرقاڵی قاچاخی و داگیرکردن زەوی و سوتاندنی سنەوبەرو کۆمپانیای سکویرتی و نەوتین! زەوی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بەدەست ئەوانە!! خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارن و ھێشتا چاویان لە بردنی داھاتی خەڵکە!!
دەڵێن: پارە نیە موچەی تەواوبدرێت، بۆیە لێی دەبڕدرێت و دوادەکەوێت!
دەزانن بۆ نیە!
یەک ساڵە ھاوار دەکەین....
کاتێک بەرپرس بە بەکارھێنانی ھێزە ئەمنیەکان لە خاڵە سنوریەکان و بازگەکان لە ئۆتۆبیلی خوار مۆدێل بۆ فەرش و ھێلکەو پەتاتەو جگەرو جگەرە و ئاژەڵ، کاشی و خۆڵی ئاسن ... ھتد بە قاچاخ داخڵدەکات؛ کاتێک بەرپرس ھەموو شەوێک ملیۆنێک دۆلار زیاتری دەستبکەوێت! بە دڵنیایەوە داھات بەشی موچە ناکات!
ئەو ھێزە ئەمنیانەی لە بودجەی گشتی موچە وەردەگرن و خەریکی قاچاخین بۆ بەرپرسان و ھەرچی خواردنی قەدەغەکراوە دەیکەن بەقوڕگی خەڵکدا، کەسیش ھیچیان پێناڵێت! داھات چۆن بەشی موچە دەکات!!
بەرپرسێک خەریکی داگیرکاری زەوی بێت، بەناوی کەسوکاری شەھیدان و ھێزی پێشمەرگەوە ئامادەبێت ھەزاران پارچە زەوی بفرۆشێت و دەیان ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە!! سنەوبەر بسوتێنێت یان خەمی کۆکردنەوەی دەیان ملیۆن دۆلاری بێت بە پێشەنگای ئۆتۆمبیل !!! ئەستەمە لە ئازاری ئافرەتێکی بێکەسی ھەتیوبار بگات!!!
ئەو کۆمپانیایانەی لەسەر حسابی قۆرخکاری و گەندەڵی و زەوی و نەوتی ئەم میللەتە بوون بە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار، باج نەدەن یان کەمترین بڕ بدەن، ئیدی موچە بەچی دەدرێت!!
بەناوی زیادەی کارتی موبایل، کۆمپانیا ١٨٠ ملیار دینار لە خەڵک کۆبکاتەوەو مانگی یەک ملیار بداتە حکومەت!! چۆن داھات بۆ موچە دەبێت!!
بە ناڕوا ٢٧ کۆمپانیا لەسەرجەم خاڵە سنوریەکان مانگانە نزیکەی ٦٥ ملیۆن دۆلار پارە لە خەڵک وەربگرن! لە بازگەکان و پۆلیسی ھاتوچۆ و شارەوانی؛ خزمەتگوزاری بدرێتە چەندین کۆمپانیاو مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار ببەن بۆ خۆیان!!!
بەھۆی گرێبەستی خراپ و گەندەڵی لە خزمەتگوزاری نەوت و کۆمپانیای سکویرتی و داشکاندن لە نرخی نەوت و قۆرخکاری لە گۆڕینەوەی دۆلار بەدینارو قەرزی نادیار ، ٣٠٪‏ داھاتی نەوت بمنێتەوە، موچە بە چی بدرێت!!!!
دڵنیام ڕۆژێک دێت، پێیان دەوترێت: وقفوهم إنهم مسئولون.