abdulstar-mejid.jpg

هاتنی سەرۆکی حکومەت (لەسەر داوای خۆی) هیچ پەیوەندی بە بابەتی پرساندنیەوە نیە

Sep 27, 2020  |   بیروڕا 

عه‌بدولستار مه‌جید 

 

هاتنی سەرۆکی حکومەت (لەسەر داوای خۆی) هیچ پەیوەندی بە بابەتی پرساندنیەوە نیە و دوو بابەتی جیان

بەڕێزیان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن داوای دانیشتنی پەرلەمان بکەن بۆ میوانداری و خستنەڕووی هەندێ شتی تایبەت کە خۆی دەیەوێت، بەڵام یاداشتی ٢٣ پەرلەمانتارەکە بۆ پرساندنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەمڕۆش بە فەرمیی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانمان کرد بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی تایبەت و بانگهێشتکردنی ئەو بەڕێزانەی داواکراون و دواتر پرساندنیان.

بەڕێزان لە حکومەت بێن یان نەیەن، ئێمە لەسەر بابەتی پرساندن سورین و پێویستە یاسا مەجرای خۆی وەربگرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.