abas.jpg

ئایا کورد خۆی خۆخۆرو بێگانە پەرستە یان ؟؟

Sep 11, 2020  |   بیروڕا 

 عەباس فەتاح

 

  لە مێژویەکی کورت دەست پێ دەکەین کە دوای ڕاپەڕینی1991گەلی کوردە لەباشور.
لەدوای ئەم مێژوەوە زۆربەمان لەناو ڕوداوەکان دەژین و بەچاوی خۆمان دەبینین.
هەر لەو مێژوەوە هەرسێ دەوڵەتی داگیرکەری عێراق،ئێران،تورکیا ،بەردەوام بەشداریان کردوە لە داگیرکاری و کورد کوشتن و بەیەکتردادان و تۆخ کردنەوەی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی کوردستان، کورد بە دەست و چەکی هەرسێ دەولەت لە هەوڵێر، کۆیەوسماقوڵی، قەندیل و کۆزینە ، قەلادزێو کوڕەدێر ،حاجی ئۆمەران و چۆمان،  بیارەو تەوێڵە ، زاخۆو سیدەکان ، کوژراوەو دەربەدەرو ماڵوێران کراوە، بەلام خۆیان نەهاتون هێندراون.
مێژوی دواتر دوای ئازادی عێراقە لە 2003 لێرەوە چی کرا، پێشبرکێ لەوەی کێ دەتوانێ لەگەل سەرۆک وەزیری عێراق زوتر دانیشێ، کێ ئازاترە پەیوەندیە ئابوریەکانی لەگەڵ تورکیاو ئێران بەهێزتر دەکات، کێ نزیکتربێت لە حەشدی شەعبی، یەکتر تۆمەت بارکردن بەتەسلیم کردنی ناوچەیەک یان بەرگری نەکردن یان سەرنەکەوتن..هتد وە پێشبرکێ لەسەر کۆکردنەوەی زۆرترین سەرمایە بۆخۆیان.
هەمو ئەمانە هەستی نەتەوایەتی زۆر لاوازکرد تا ئاستی نەمان.
بەلام نەمان بینی پێشبرکێ بکرێت لەسەر پێشخستنی بواری کشتوکال، زانست،پیشەسازی.بەهێزکردنی هێزی نیشتمانی،ژێرخانی ئابوری،یەک دەنگو یک وتاری بۆ بابەتەتایبەتەکانی ناوچە دابڕاوەکان. ئەگەر ڕاو دەنگی واش هەبوبێت ژمارەیان زۆر کەم بوەو دژایەتی کراوەو کپ کراوەتنەوە یان بەلاڕێدا براوە.
    ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە  ئایا کورد خۆی خۆخۆرو بێگانە پەرستە یان بەشێکی زۆری ڕێبەرو دەسلات دارانی کورد بەهۆی چاوچنۆکی و خۆبەزڵ زانی ئەم پەندەی بۆکورد دروست کردوە .
با دەسلات دارانمان بە قاتو ڕیباتەکانیانەوە هەر خۆیان لە کۆشکو تەلارەکانیان بن و عەرەبێکیش بەکراس و پانتۆلێکەوە تەراتێن بکات لە کوردستان وخەلکی کوردستان هانای بۆ بەرن بۆ چارەسەری کێشەکانیان و ئێوەش  چاوەروان و پێی سەرسام بن کۆبونەوەتان لەگەل بکات بێ ئالای کوردستان.