abas.jpg

دەبێت کەی بێت لەسەر بودجەی هەرێم کۆببنەوە؟

Sep 16, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

  هەرێمی کوردستان 60نوێنەری خۆی ناردۆتە پەرلەمەنی عێراق و وەزیرو جێگری سەرۆک وەزیر و پەرلەمان و سەرۆک کۆماری هەیە، کاریان بەرگری کردن لە مافەکانی گەلی کوردەو بەس.کەچی حکومەتی هەرێم لە بری ئەوەی خەریکی ڕێکخستن و چاک کردنی موچەو بودجەی فەرمان بەران و هەرێم بێت و ماوەی شەش سالە بودجەو ژمێرەی کۆتای خۆی نەناردۆتە پەرلەمان کەچی خۆی بە بودجەی عێراقەوە خەریک دەکات،ئەوە کارو بەرنامەمانە بۆیە خەلکی کوردستان ئەگەر باشیش بکەن لێتان بە گومانن و نارازین چونکە ئەرکی خۆتان ون کردوە.