abas.jpg

پەپجی کردن یان خوێندن بە ئۆنلاین؟

Sep 2, 2020  |   بیروڕا 

 عەباس فەتاح

 

ماوەی چوار ساڵە خوێندن بە بیانوی جۆراوجۆر بە شەلەری تێ پەڕیوە،دووسال بایکۆتی مامۆستایان بەهۆی پاشەکەوتی موچەو  ساڵێک بەهۆی نەدانی موچە لەکاتی خۆی و سالێکیش کۆڕۆنا.
 بەهۆی پچر پچری دەوام و نەبونی کارو کەرەنتینەوە  منالان و گەنجانی ولاتەکەمان  ئەوەی فێری بون خەوتن و پەپجی یە.
ئایا حکومەتی هەرێم بیری لەوەکردۆتەوە ئەگەر ئەنتەرنێت و ئایپات بە ئیجباری بۆ خوێندکاران لەلاین خێزانەکانیانەوە بۆی دابین بکرێت ،بە هۆی ئەم بڕیارەی حکومەتەوە ،ئەوا دەبێت هەموو ماڵێک چاودێرێک بۆ منالەکانی بەکرێ بگرێت تا پەپجی نەکەن و وانەکان بکەنەوە،ئەمەش ئاسان نیە.
ئەوەی من بزانم زۆربەی خێزانەکان لەکاتی کردنەوەی دەرگای خوێندن ئایپات و مۆبایلەکان ئەپێچنەوەو نایدەن بە منالەکانیان بۆ ئەوەی بخوێنن.
من ئەم بڕیارە بە کۆتای هاتنی پەروەردەو فێرکردن تێ دەگەم ، وە گەرمکردنی بازاری ئایپات و ئەنتەرنێتەو ، وە بۆ خەلکی هەژاریش بە مردوی ئەژمار دەکرێت،بۆیە بە پێویستی دەزانم هەرچی زوە ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارەکەیدا بچێتەوەو چارەسەرێکی گونجاوتر بدۆزێتەوەو کێشە بۆ خێزانەکان نەنێتەوە.