awat-ali.jpg

کێن ئەو پەرلەمانتارانەی ئەمەیان دەوێت

Aug 15, 2020  |   بیروڕا 

ئاوات عەلی

 


زانیاری لەسەر یاسای سزادانی هاوڵاتی لەسەر کۆمێنتێک بۆ خۆپیشاندان بە ١٥ ساڵ
یەکەم: بەپێی پرۆژە یاساکە دەتوانرێت هاوڵاتییەک لەسەر نوسینی کۆمێنتێک بۆ داواکردنی خۆپیشاندان بە ١٥ ساڵ زیندانی بە یاسای تیرۆر سزا بدرێت.
دووەم: پرۆژە یاساکە لە لایەن دوو ڕاوێژکاری پەرلەمانەوە نوسراوە کە یەکێکیان یەکێتی و ئەوی تریان گۆڕانە.
سێهەم: پرۆژە یاساکە هی فراکسیۆنی یەکێتی یە و ٥٣ پەرلەمانتاری یەکێتی و پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و هاوئاوازەکانیان ئیمزایان کردووە.
چوارەم: یاساکە گرێدراوەتەوە بە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرەوەو دەتوارێت لەسەر هەر شتێک دەسەڵات بەدڵی نەبوو هاوڵاتی زیندانی بکات کە سزاکە دەگاتە ١٥ ساڵ.
پێنجەم: یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئەو یاسایەیە کە پارتی دەیویست ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفای پێ دادگایی بکات لەسەر باسکردنی خۆپیشاندان و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
شەشەم: بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی ئیمزایان کردووە ڕۆژنامەنوسن و پێشتر لەسەر ئازادی ڕادەبڕین هەڵوێستیان هەبووە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت لەسەر کۆمێنتێک بۆ داواکردنی خۆپیشاندان لە لایەن هاوڵاتییەکی فەرمانبەری بێموچەوە بە ١٥ ساڵ زیندانی سزای بدەن.
حەوتەم: لەکاتی پەسەندکردنیدا یاساکە دەبێتە مەترسیدارترین یاسا بۆ سەر ئازادی ڕادەبڕین و داواکاردنی مافەکانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران لەڕێگەی خۆپیشاندانەوە.
پێویستە ئەو پەرلەمانتارانەی ئیمزایان کردووەو بێ ئاگابوون لە ناوەڕۆکەکەی یان پەشیمان دەبنەوە بە زوترین کات لە ئیمزاکەیان بکشێنەوەو داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان بکەن تا نەکەوتونەتە بەر رق و شەقی هاوڵاتیان.