د.كاروان عه لى
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرام كرد بە پڕۆژه یاسای میدیای ئه‌لیكترۆنی له هه‌رێمی كوردستان و تێبینیه‌كی زۆرم لای خۆم تۆماركردووه‌و له‌ڕاستیدا تووشی شۆك و بێئومێدییه‌كی زۆربووم كه‌ده‌بینم هێشتا له‌م وڵاته‌دا كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ ئه‌و بڕه كه‌مه‌ی ئازادیی كه‌هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌هێڵن و خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان بخنكێنن. تكایه‌كی برایانه‌م له‌و هاوڕێیانه كه پڕۆژه یاساكه‌یان ئاماده كردیه، كاره‌كه بوه‌ستێنن و نه‌ینرێنه په‌رله‌مان، چونكه ئه‌مه‌ی كه‌كراوه، مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره دروستده‌كات له‌سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا‌و وێبسایته‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دادگا وێرانه‌كان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش ده‌كات به كه‌ڵه‌گاو چاو‌دێر به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه. خه‌ڵك ده‌یان ساڵه داد‌و بێدادیه‌تی له‌ده‌ست یاسا سه‌قه‌ته‌كانی تر كه‌له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌رچوون، چونكه لاوازن و به‌هۆی نه‌گونجانیانه‌وه بوونه‌ته هۆی تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتیی دواكه‌وتووین، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت، ده‌بێته به‌ڵایه‌كی سه‌ربار.
پاڵپشت به‌ئه‌زموون و به‌حوكمی ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌پسپۆریه‌كانم بواری میدیای ئه‌لیكترۆنی و ئازادیی راده‌ربڕینه، پێموایه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌یاسای نوێ نییه، به‌تایبه‌تی یاسایه‌ك بۆ میدیای ئه‌لیكترۆنی، چونكه ئه‌م بواره له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه یاسا كۆنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ستكاریی بكه‌ین و رێكبخرێنه‌وه كه بگونجێن له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌بری ئه‌وه‌ی یاساكانی سوید بهێنن و جێبه‌جێی بكه‌ن، وا باشتره یاساكانی عیراق بخه‌نه‌وه كار‌و كۆمه‌ڵگه راستبكه‌نه‌وه.
ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنن كه هێشتا ئێمه ناتوانین یاسا دانه‌ر بین، یاسا ده‌بێ له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رده‌مه‌كه‌ش بگونجێ و ئامانج لێ رێكخستن و خزمه‌تكردنی ژیان بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت هیچ یاسایه‌ك به‌و ئاڕاستانه دانه‌نراون.