سەرتیپ وەیسی
كاتى خۆى پارتى و یه‌كێتیى له ده‌ستیان ده‌رچوو، كاتێك رێگه‌یاندا یاسایه‌كى تۆزێك باشى وه‌كو یاسایى ژماره (35)ى ساڵى 2007 ى یاسایى رۆژنامه‌گه‌ریان له په‌رله‌مان ده‌ركرد، كه ئه‌و یاسایه رێگرى له گرتنى رۆژنامه‌نووس ده‌كات، به‌ڵام دواتر په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى به ناوى دڵسۆزى، یاسای ژمارە ( ٦) ی ساڵی ٢٠٠٨ی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنى پێشكه‌شكرد، دواجار ئه‌و یاسایه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریه‌وه خراپ به‌كاربهێنرێ، تاوه‌كو ئێستا ده‌یان رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه رووبه‌ڕووى گرتن و زیندانیكردن بوونه‌ته‌وه.
ئێستا به ته‌كبیرى دوو راوێژكارى بندیوارى (گۆڕان و یه‌كێتیى) ، له بارودۆخێكدا كه هاووڵاتیان به‌هۆى ئه‌و دۆخه ئابووریه سه‌خته‌ى تێیكه‌وتووین ده‌ناڵێن، دۆخى ته‌ندروستى و كۆڕۆناش به‌رده‌وامه له كوشتنى ئه‌زیزانمان، كه‌چى ئه‌و براده‌رانه هه‌ستاون به پێشكه‌شكردنى پڕۆژه یاسایى رێكخستنى میدیای ئه‌لیكترۆنى، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته شامى شه‌ریف بێت و هه‌موو شتێكمان كه‌م بێـت ته‌نها یاسا نه‌بێت !!!
به‌شێكى زۆرى كوره هه‌ژارو دیندار ( ته‌نانه‌ت نه‌وشێروان موسته‌فاش) ، له‌وه‌ته‌ى یاسای تیرۆر ده‌رچووه له هه‌رێم، بوونه قوربانى ئه‌و یاسایه، كه‌چى په‌رله‌مانه نازداره‌كه‌ى ئێمه به‌وه ناوه‌ستن جیهانى واقعیمان لێى بكه‌ن به زیندان، ده‌یانه‌وێ جیهانى گریمانه‌یى ئه‌لیكترۆنى و سۆشیال میدیاشمان لێ بكه‌ن به زیندان و، به ماده و بڕگه‌ى تیرۆر رووبه‌ڕووى دادگامان بكه‌نه‌وه.
به‌شێكى په‌رله‌مانتاران له دڵ سافى و نه‌زانى خۆیان، ده‌یانه‌وێ وه‌كو ئه‌و كابرایه بكه‌ن كه ناردبوویان بۆ راوكردن، كه كه‌روێشك راو بكات و بیهێنێته‌وه، كه‌چى دواتر له برى كه‌روێشك مامزى خۆیانى راوكردبو.
ده‌بێ په‌رله‌مان له‌مه‌ودوا ئه‌وه بزانێت؛ به بێ ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، نابێ هیچ جۆره یاسایه‌ك ده‌ربكات، كه په‌وه‌ندى به ئازادییه كه‌سى و گشتییه‌كانه‌وه هه‌بێت، چونكه تاوه‌كو ده‌ستوور نه‌نوسرێته‌وه و له‌وێ ئازادیه كه‌سى و گشتییه‌كان زامن نه‌كرێت، له رێگه‌ى یاسایه‌وه ناتوانرێت زامنى ئازادییه‌كان بكرێت.
به‌ده‌ر له راگرتنى ئه‌و پڕۆژه یاسایه له ئێستادا به هیچ شتێكى دیكه رازى نین، چونكه ئه‌وه‌ى یاسای بۆ ده‌رده‌چوێنرێت، بریتین له رۆژنامه‌نووسان، نه‌ك توێژێكى دیكه، بۆیه له ئه‌گه‌رى هه‌ر جوله‌یه‌ك به ئاراسته‌ى ته‌سكردنه‌وه‌ى ئازادییه‌كان، له قه‌ڵه‌م زمانى رۆژنامه‌نووسان پارێزراو نابن، ئه‌وه‌نده‌ى دیكه سومعه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانه لاوازه له كه‌دار ده‌بێت؟!