سەرتیپ وەیسی
یاداشتێك له پێناو خزمه‌تكردنى مه‌سرور بارزانى و پارتى
ئه‌و یاداشته‌ى كه له 23ى ئاب، له لایه‌ن 24 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه‌كانى
( یه‌كێتیى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو )، تایبه‌ت به پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى بڕینى موچه و داهاته ناوخۆیى و گومرگییه‌كان پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه، به‌پێى خوێندنه‌وه‌یه‌كى سه‌ر پێى له‌رووى( یاسایى و سیاسى و لۆژیكى)، ئه‌و یاداشته له نه‌زانى و بێ ئاگایه‌وه پێشكه‌شكراوه، چونكه دواجار ئه‌و یاداشته له چه‌ند رووێكه‌وه خزمه‌ت به كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
* له ناوه‌ڕۆكى یاداشته‌كه‌دا هیچ به‌ڵگه و دۆكۆمێنتێكى یاسای پێشكه‌ش نه‌كراوه، كه پێچه‌وانه‌ى حكومه‌ت بسه‌لمێنێ كه بۆچى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نا یاسایه؟ كه به‌هۆیه‌وه داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆك و جێگر‌و وه‌زیرى دارایى وه‌ربگیرێته‌وه، چونكه به‌پێى ماده‌ى (70) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان له خاڵى یه‌كه‌مدا هاتووه " پێویسته داواكارى و پرساندنه‌كه به نوسین ده‌بێت، هاوپێچ له‌گه‌ڵ بابه‌تى پرساندنه‌كه و به‌ڵگه و زانیارى و به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك ده‌كرێن ". راسته بڕینى موچه پێچه‌وانه‌ى یاسایه،به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك پێشكه‌ش نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ى كام ماده‌و بڕگه‌ى یاسایه ؟ چۆن ده‌توانێت حكومه‌ت به‌بێ لێ بڕین موچه بدات؟ داهاتى ناوخۆیى و گومرگى چه‌نده ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت لێره هه‌ڵوێستى حكومه‌ت به‌هێز ده‌بێت، چونكه پێچه‌وانه‌ى حكومه‌ت هیچ شتێكیان نه‌خستۆته‌ڕوو.
* له به‌رئه‌وه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى حكومه‌ت، به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پێویستى به ده‌نگى (76) په‌رله‌مانتار هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى زۆرینه‌یه و هێزه‌كانى دیكه كه‌مینه‌ن ؛ كه‌واته په‌رله‌مان ناتوانێت متمانه له حكومه‌ت وه‌رگرێته‌وه، به‌مه‌ش سه‌رۆكى حكومه‌ت دووباره شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌وه ده‌نگدان به متمانه‌دانه‌وه به سه‌رۆك، نه‌ك لێ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه.
* به‌پێى په‌یڕه و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارایى، به ده‌نگى ( 56) ئه‌ندامى په‌رله‌مان ده‌بێت، هه‌ربۆیه‌ش پارتى و هاوپه‌یمانه‌كانى زۆر به ئاسانى ده‌توانن ئه‌و متمانه‌یه له جێگر و وه‌زیرى دارایى وه‌رگرنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌توانن ئه‌مه وه‌كو كارتێك به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانى دیكه به‌كاربهێنن ؛ كه‌واته به‌ر له‌وه‌ى پرساندنه‌كه هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر مه‌سرور بارزانى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌رنوێنه‌رانى گۆڕان و یه‌كێتیى له حكومه‌ت. به‌هۆكارى ئه‌وه‌شه یه‌كێتیى له چه‌ند رۆژى رابردوو، له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه‌دا ئه‌و یاداشته بكێشنێته‌وه كه بۆ سه‌ر قوباد تاڵه‌بانى كراوه.
*به هاتنه په‌رله‌مانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگر و وه‌زیرى دارایى، به یه‌كجارى شه‌رعیه‌ت ده‌درێت به موچه بڕینى فه‌رمانبه‌ران، چونكه په‌رله‌مانتاران هیچ به‌ڵگه و دۆكۆمێنتێكیان نییه بیسه‌لمێنن، كه حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ لێبڕینیش موچه دابه‌شبكات. كاتێك په‌رله‌مانتار به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێز پێشكه‌ش نه‌كردوه تایبه‌ت به به‌لێبڕینى موچه؛ كه‌واته ده‌بێته شه‌رعیه‌تدان به موچه بڕین.
* به پێچه‌وانه‌ى حزب و فراكسیۆنه‌كانى دیكه، پارتى سووره له‌سه‌ر هاتنى مه‌سرور بارزانى بۆ په‌رله‌مان، چونكه ده‌زانێت متمانه له سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌رناگیرێته‌وه و ئه‌وقۆرته‌ى بۆ ئه‌وان لێدراوه خۆیان تێیده‌كه‌ون.
* پارتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌ڵێنیداوه له وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه وه‌زیرى دارایى بپارێزێت، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى قوباد تاڵه‌بانى پێیانوایه، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به كێشه ناوخۆیییه‌كانى یه‌كێتیه‌وه هه‌یه، چونكه به قسه‌ى ئه‌وان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى فراكسیۆنى سه‌وز، كه واژوویان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردوه له لاهور تاڵه‌بانى و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ نزیكن.
*پارتى به‌روونى ره‌وانى به یه‌كێتیى و فراكسیۆنى یه‌كێتیى وتوه، یه‌ك ده‌نگ له دژى مه‌سرور بارزانى به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ 5 ده‌نگ له دژى قوباد تاڵه‌بانى.
* سه‌رۆكى په‌رله‌مان له هه‌وڵى كشاندنه‌وه‌ى واژووه‌كانى سه‌ر یاداشته‌كه‌یه و نایه‌وێ ئه‌و دانیشتنه‌ى تایبه‌ته به پرساندن ئه‌نجامبدرێت.