ئومێد خۆشناو
نێوان من و خه‌ڵک، نێوان من و ژیان، ته‌نها ویژدانه.
قه‌ت به‌نیاز نه‌بووم ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی خواره‌وه بکه‌م، به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک وایکرد ئێستا بیکه‌م.
زۆر به‌ڕێز ده‌پرسن فۆڕمی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیت پڕ کردوه؟، منیش لێره‌وه ده‌ڵێم چۆنه.
من بڕیارمداوه تا خۆم له ژیان بم و توانای خزمه‌تم هه‌بێ خانه‌نشین نه‌بم، له ڕۆژه‌کۆتاکانی خولی ڕابردووش من و برای به‌ڕێزم فه‌رسه‌ت سۆفی ده‌ستمان خسته ده‌ستی یه‌کترو سۆزماندا فۆڕم پڕنه‌که‌ینه‌وه‌و لای که‌سیش تامردن باس نه‌که‌ین، ئێستاش خودانی هه‌مان باوه‌ڕم و تامردنیش لێی پاشگه‌ز نابمه‌وه.
که‌ده‌ڵێم تا خۆم له ژیان بم و خانه‌نشینی قبوڵ ناکه‌م مه‌به‌ستم چیه؟.
خانه‌نشین بوون جگه له‌وه‌ی مافی تاکه‌که‌سه ماف و حه‌قی ماڵ و منداڵیشه، بۆیه منێک نه‌خاوه‌نی پڕۆژه‌و نه‌خاوه‌نی مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و نه پێگه‌و شوێنی خۆم به‌کارهێناوه‌و به‌کار ده‌هێنم، بۆ گیرفانی خۆم، ئیتر دونیا هه‌زار قه‌زاو قه‌ده‌ری تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتی له‌دوای خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ی خۆمه، بۆیه ڕێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و زووڵه‌مه‌یان لێبکه‌م، به‌ڵام سۆزم به وویژدانی خۆم داوه تا له ژیان بم خانه‌نشین نه‌بم، دوای منیش هیوادارم منداڵه‌کانم پێویستیان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان بوو، من ئه‌و ناحه‌قیه‌یان به‌رامبه‌ر ناکه‌م، وه‌ک گۆتم چ سه‌روه‌ت و سامانێکی پیسخۆریم نیه بۆیان جێبهێڵم.
مه‌به‌ستیشمه هه‌ندێ هه‌ڵوێستی ڕابردووش بیر بێنمه‌وه، له خولی ڕابردوو خانووی په‌رله‌مانتاریم پێشکه‌ش به ڕێکخراوێکی ئۆتیزم کرد‌و خۆم له خانوێکی ١٢٠ مه‌تری گه‌ڕه‌کێکی میللی مامه‌وه، به‌ڵام سه‌دان تۆمه‌تیان بۆ دروستکردین، له‌بری ده‌ستخۆشی وایان وێناکرد که پێویستیم پێی نیه!
یه‌کێک بووین له‌و ده‌نگانه‌ی سه‌یاره‌مان ڕه‌تکردوه‌و دژی وه‌ستاینه‌وه، یه‌کێک بووین له‌و ده‌نگانه‌ی چه‌ک و ده‌مانچه‌مان ڕه‌تکردوه‌و به‌ده‌نگی زوڵاڵ گۆتمان چه‌ک شایه‌نی پێشمه‌رگه‌یه.
هه‌موو ئیفادو سوودمه‌ندبوونێکمان ڕه‌تکردوه‌و ئێستاش ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی کردمان و خودای گه‌وره ته‌مه‌ن بدات ئه‌وه‌ی له ئاینده‌ش ده‌یکه‌ین، نه بۆ لایکی فه‌یسبووکه‌و نه موزایه‌ده‌یه به‌سه‌ر که‌سیشه‌وه‌و نه بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه‌و نه به‌نیازیشم جارێکی‌تر خۆم کاندید بکه‌م، ئه‌وه‌ی کردوومانه‌و ده‌یکه‌ین باوه‌ڕو وویژدانی خۆمانه‌و ته‌سلیمی ئاره‌زوو هه‌وه‌سه‌کانی خۆمان نابین و هه‌رچی ئیمتیاز هه‌یه ده‌یکه‌ینه قوربانی منداڵه هه‌ژارێک و هه‌موو ژیانی خۆشمان ده‌که‌ینه قوربانی کوردستان و ئه‌و ڕێبازه پیرۆزه‌ی که ئامرازێکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی گه‌وره....