shayan-askari.jpg

پێویستە حکومەت پارەی سندوقی شێرپەنجە بیگەڕێنێتەوە

Aug 14, 2020  |   بیروڕا 

د. شایان عەسکەری

 

پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی کە لە سالی ٢٠١٤ بۆ مووچە لە سندوقی شێرپەنجە دەریکرد بیگەڕێنێتەوە.
دیارە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی NRT لەگەڵ بەرێز وەزیری تەندروستی کابینەی ھەشتەم، وەزیر ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێم بە پارەی سندوقی شێرپەنجە مووچەی فەرمانبەرانی داوە.
لە ٢٠١٩/١١/١٢ پرسیارمان نارد بۆ وەزارەتی تەندروستی، ئایا بە پێی کام یاسا و ڕێنمایی پارەی سندوقی کۆمەکی تووشبوانی شێرپەنجە دراوە بە مووچە؟ و ئایا لێکۆڵینەوە کراوە؟ ئایا پارەکە گەڕێنراوەتەوە؟
لە ٢٠٢٠/١/٢٦ وەڵام دراومەتەوە کە پارەی سندوق بەکارنەھێنراوە بۆ مووچە.( دەبوایە لە ماوەی ١٥ رۆژ وەڵام بدرێمەوە نەک دوای دوو مانگ).
لە کاتێکا لە چاوپێکەوتنەکە وەزیر دەلێ بەکار ھاتووە و ئیجرائاتیشمان کردووە!
تا مانگی ٢٠١٩/١٢ پارەی خەیاڵی لە ناو سندوق ھەبووە،
بەڵام لە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە، دەرمانی شێرپەنجە و تەنانەت دەرمانی ئاساییش وەکو پێویست بەردەست نیە، یا بێ کوالیتیە، پارەی سندوقی شێرپەنجە مولکی نەخۆشانی شێرپەنجەیە، مولکی حکومەت نیە.
پێویستە پارەکە بگەرێنرێتەوەو تەنھا لە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە بەکاربێت.
دوای ئەو وەڵامەی وەزارەت، یاداشتێکمان ئامادە کرد بۆ داواکاری گشتی لە رێی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە.
بەڵام سەرۆکایەتی یاداشتەکەی ناردەوە بۆ لیژنەی تەندروستی پەرلەمان، کە ئەو مافەی نیە.
ئێمە سورین لەسەر گەڕاندنەوەی مافی نەخۆشانی شێرپەنجە، بۆیە بەردەوام دەبین و بابەتەکە دەدەین بە داواکاری گشتی.