shayan-askari.jpg

دادپەروەری نەک حزبایەتی....

Aug 9, 2020  |   بیروڕا 

شایان عەسکەری

 

بڕی٥٠,٠٠٠ پەنجا ھەزار دۆلار وەکو یارمەتی ھاتووە بۆ نەخۆشخانەی رزگاری لە لایەن نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە.
بەڵام حزبایەتی کراوە بە بنەما بۆ دابەشکردنی بەسەر ١٠٠ کارمەندی نەخۆشخانە کە ھەندێکیان پەیوەندیان بە کۆرۆناوە نیە یان بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید-١٩ نیە.
پێویست بوو ئەوانەی لە ھێڵی پێشەوەی بەرگرین دژی کۆرۆنا لە پێشینە بن بۆ وەرگرتنی یارمەتی لەوانەی کە دەوام ناکەن و حزبین!
بۆ نموونە باغەوانێک ،تا چەند بەرکەوتنی ھەبووە لە گەل نەخۆشێکی کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ پزیشک و کارمەندێکی تەندروستی!!!تا لە پێشی ئەوان یارمەتی وەرگرن!!!
پێویستە ئەم پارەیە وەرگیرێتەوە و بە دادپەروەری دابەشبکرێت بەسەر ئەوانەی شیاون، چونکە ئەمە ماڵی خەلکە و گلدراوەتەوە لای شەخس.
سەرنج: ٥٠,٠٠٠ پەنجا ھەزار دۆلارت لە کوێ بوو؟ پارە ھەیە بۆ منەت کردن، بەڵام نیە بۆ مووچە!!
نادادپەروەری ئەم ووڵاتەی وێران کرد.
ناوی ھەموو ئەوانەی یارمەتیەکەیان وەرگرتووە لامان پارێزراوە.