muslim1.jpg

ئەمڕۆ بڕیاربوو گردبوونەوەی ناڕەزایی (قوتابیانی سێ یەکەمەکانی)زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم بێت ،

Aug 18, 2020  |   بیروڕا 

موسلیم عەبدوڵا قەسری

 

ئەمڕۆ بڕیاربوو گردبوونەوەی ناڕەزایی (قوتابیانی سێ یەکەمەکانی )زانکۆو پەیمانگاکانی ھەرێم بێت ، لەشارو شارۆچکەکان ، لەکاتی دیاریکراوی خۆی ئامادەبووم ،بەڵام بەداخەوە کەسی لێنەبوو ، بیستمەوە ڕێگایان پێنەداون بەداخەوە
لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە :
١- ئەو قوتابیانە مافێکی شایستەی خۆیانە کە ڕێژەیان ١١٠٠ دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ ەن چوار ساڵە لەچاوەڕوانی دامەزراندندان بەداخەوە بێ ئومێدی دەچنن و بێ ھیوابوون
٢- ئێمە لە کۆتا دانیشتنی پەڕلەمان بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دارایی و ستافی ئەنجومەنی وەزیران داوامان لێکردن کە ھەر لەو جەلسەیەدا بڕیار بدەن بە دڵخۆشکردنیان بە دامەزراندن بەڵام نەچوونە ژێرباری بڕیارەکە بە بیانووی خەراپی باری دارایی حکوومەت لە ئێستادا
٣- وەکو فراکسیۆنی کۆمەڵ بەخۆشحاڵیەوە یاداشتێکمان لێ وەرگرتن لە مانگی سێ ،وە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانمانکرد ، بەڵام لەوەڵامدا لە ٧-٧-٢٠٢٠دا پێیان ڕاگەیاندین لەئێستادا بەداخەوە حکوومەت ناتوانێ کەس دابمەزرێنێ بەھۆی قەیرانی داراییەوە
٤- داوامانکرد ساڵانە" برێک بووججە تەرخان بکرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و حکوومەتەوە بۆ کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی قوتابیان و کۆی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان کە نزیکەی پێنج ساڵە ڕاگیراوە ،لەکاتێکدا ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری فەرمانبەران لەسێکتەرەجیاوازەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵادا خانەنشین دەبن و دەرفەتی شوێن و خزمەت بۆ تازە دەرچوان دەڕەخسێنن
٤- داواشمانکرد حکوومەت لەحاڵی ئێستادا ئەگەریش نەتوانێ ڕێژەیەکی باش لەو دەرچوانە دابمەزرێنێ لانی کەم قەرەبوویان بکات بە پاڵپشتی کردنیان لە ڕەخساندنی ھەلی کار لە تەواوی کۆمپانیاو شەریکاتەکاتی ھەرێم تا بتوانن خزمەت بکەن و بژێوی ژیانیان دابین بکەن
-بۆیە پێمانوایە داخستنی دەرگای دامەزراندن بەڕووی سێ یەکەمەکان و تەواوی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان ستەمێکە" لێیاندەکرێت و بەوشێوازە شەلەل دەخاتە بەردەم پڕۆسەی خوێندن و تەواوی قوتابیان بێ ھیوا دەکات لەو ڕەنج و ماندووبوونەی کێشاویانە لە وەرگرتن و تەواوکردنی بڕوانامەکانیان
لەپسپۆڕی و شارەزایی بوارە جیاوازەکان.