دابان محەمەد
ئەم دۆسێیە دەدەینە داواکاری گشتی، بەبەڵگەی تەواوەوە، لە گەورەی دەرەوەی دەروازەکان بۆ بچوکی ناو دەروازەکان
له عێراق بردنه ده‌ره‌وه‌ى كانزاكان قه‌ده‌غه‌یه، حه‌شدى شه‌عبى تا سنورى كفرى، كانزا ده‌هێنێت و بۆ هه‌ر بارێك 800 دۆلار وه‌رده‌گرێت، كۆمپانیا هه‌یه له ناو بازیان كارى توانه‌وه و به قاڵبكردنى ئه‌م كانزایانه ده‌كات، یه‌كێكه له ترسناكترین و مه‌ترسیدارترین، كارگه‌كان له ئاستى عێراق و ناوچه‌كه. به‌هۆى فشاره‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌سه‌ر باشماخ و په‌روێزخان، ئاراسته‌ى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕا بۆ حاجى ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیل به ڕه‌سیدى فه‌رمى حكومه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌م ئاراسته‌یه گۆڕاوه‌ته‌وه بۆ باشماخ و په‌روێزخان.
قاچاغى سنوره‌كان، خه‌ریكه ده‌بێته كاسبیه‌كى ئاسایى، ڕۆژانه دۆشاوى ته‌ماته و ئۆتۆمبێلى خوار 2018 له حاجى ئۆمه‌ران، سه‌وزه و میوه و دوگ و هیڵكه و جگه‌ره و خورما و ته‌ماته و ته‌نانه‌ت پیازیش، بێ جیاوازى له هه‌مو ده‌روازه‌كانه‌وه ده‌هێنرێته هه‌رێم، جۆرى به‌رهه‌مه‌كانیان جیاكردوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌رپرسێك ده‌توانێت به‌رهه‌مێك یان چه‌ند به‌رهه‌مێك به قاچاغ داغڵ بكات یان بیباته ده‌ره‌وه. بردنه ده‌ره‌وه‌ى فافۆن به پله‌ى یه‌كه‌م و كانزاكانى تربه ئاشكرا ، هێنانى هه‌مو جۆره سه‌وزه‌یه‌ك، خاڵى سنورى په‌روێزخانى كردوه‌ته یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین سنوره‌كانى عێراق،
ئه‌م پرسه ده‌به‌ینه داواكارى گشتى، به‌ڵگه‌ى ته‌واو به‌رده‌سته له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، له گه‌وره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌روازه‌كانه‌وه بۆ بچوكیان له ناو ده‌روازه‌كان