رەزوان زەڵمی
پێده‌چێت، بابه‌تى لێسه‌ندنه‌وه‌ى حه‌صانه له سۆران عومه‌ر، له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى هێنده درێژه بكێشێت تاكو كۆتایی هاتن به خولى پێنجه‌م و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕوات.
یه‌كێتى به‌گومانه‌وه له سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌روانێت، له‌لایه‌كه‌وه وا ده‌زانێت له‌گه‌ڵ پارتى ده‌ستى شل كردووه له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌لاوازى ئه‌داى كارى خۆى كردووه، بۆیه هه‌ڵپه‌ساردن بۆ كاره‌كانى ده‌كات و به شێوه‌یه‌كى ناره‌سمیش له ئێستادا ناردوویه‌تیه‌وه ماڵه‌وه.
یه‌كێتى له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ته‌نها سه‌رۆكى په‌رله‌مانى به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌و پۆسته‌شدا نه‌توانێ ئه‌جێنداو كار‌و به‌رنامه‌ى جێ به‌جێ بكات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیدا به‌لاوازى ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه یه‌كێتى هه‌موو شه‌رێك له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بریاره‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه‌ى كاریگه‌ریان هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتى گومانى هه‌یه ئه‌م سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌ى ئێستاى بتوانێ بریارى گرنگى بۆ بدات و له‌چنگى پارتى ده‌ربێت.
بۆیه ئه‌مرۆ له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌دا، بریارى ئه‌وه دراوه كه رێواز فائیق وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان له پشكى یه‌كێتى نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكات، كه ئه‌مه‌ش جۆرێك له هه‌ڵپه‌ساردن و یه‌كخستنى دامه‌زراوه‌كه‌یه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى دانابوو كه مانگى حه‌وت كۆبوونه‌وه‌كان ته‌رخان بكات بۆ بابه‌تى موچه‌و كێشه‌ى هاوڵاتیان به‌ڵام نزیكه‌ى بیست رۆژێك له‌مانگه‌كه رۆشتووه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نه‌كردووه، و تا یه‌كى ئابیش چیتر حزبه‌كه‌ى ناهێڵێت كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات و له‌یه‌كى ئابیش تاكو 1ى9، په‌رله‌مان له پشووى ره‌سمى خۆیدا ده‌بێت.
به‌پێى هه‌ندێ له زانیارییه‌كان، رێواز فائیق له‌گه‌ڵ پارتى رێك كه‌وتووه له بابه‌تى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سۆران عومه‌ر، یه‌كێتیش به سیناریۆكانى نێوان پارتى و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى زانیوه، بۆیه توڕه‌یه له سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌ى و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه.
یه‌كێتى ده‌یه‌وێت تاكو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان له‌مانگى نۆدا، له‌گه‌ڵ پارتى كۆببنه‌وه و رێك بكه‌وێت له‌سه‌ر دوو شت ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: ده‌بێت ئه‌و بریاره‌ى سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌یان وه‌ك خۆى جێ به‌جێ بكرێت كه به‌پێى زانیارییه‌كان له‌ژێر فشارى حزبه‌كه‌یدا داواى كردووه لێسه‌ندوونه‌وه‌ى متمانه له سۆران عومه‌ر رابگیرێت به‌ڵام دواتر ره‌فزى كراوه، ئه‌مه‌ش شكاندنى هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تى.
دووه‌م: یان ده‌بێت پارتى رێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتى، له‌كاتى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌یان له په‌رله‌مان ده‌نگ بده‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مان له فراكسیۆنى سه‌وز دابنرێت.
كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و رێگریانه‌ى دێته به‌رده‌م یه‌كێتى كه پێده‌چێت پارتى رێك نه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵیداو ده‌ست له رێواز فائیق به‌رنه‌دات و له‌پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه به‌ڵام له‌ژێر هه‌ژموون و بریاره‌كانى پارتیدا بێت، وه‌ك له هه‌ندێ وه‌زیرى گۆران‌دا پێشتر ئه‌مه به‌دى كرا.
چه‌ند رێگرییه‌كى دیكه‌ش له ئه‌گه‌رى لابردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان
یه‌كه‌م: پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ
رێواز فائیق له‌سه‌ر ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌لار له‌تیف به‌كه‌سێكى نزیك له لاهور شێخ جه‌نگى داده‌نرێت، بۆیه له ئه‌گه‌رى كارێكى له‌م شێوه‌یه ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ رازى نابن.
دووه‌م: هه‌روه‌ها لاهور شێخ جه‌نگى ده‌یه‌وێت به‌دانانى كه‌سێك له‌نزیكى خۆى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆنترۆڵ بكات، بۆیه جارێكى دیكه‌ش له‌لایه‌ن ماڵى مام جه‌لاله‌وه رێگرى لێ ده‌كرێت و ره‌نگه نه‌توانێ به ئاسانى سیناریۆ‌كه‌ى جێ به‌جێ بكات.
،،
سه‌رۆكى په‌رله‌مان ویستى له‌به‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك خۆى نه‌كات به‌قوربانى، نه‌یزانى به‌ده‌ستى خۆى، خۆى ده‌خاته زاویه‌یه‌كه‌وه به ئاسانى لێى ده‌رنه‌چێت.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا ره‌نگه ببێت به قوربانى ((رێواز فائیق))ه، چونكه ویستى دڵى پارتى رازى بكات تاكو وه‌ك یوسف محمد سادق رێگه‌ى په‌رله‌مانى لێ نه‌گیرێت، له‌لایه‌كى دیكه‌ش هه‌ندێ لێدوان و واژۆ بكات تاكو سه‌رنجى حزبه‌كه‌ى و سۆران عومه‌ر بۆ لاى خۆى رابكێشێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى یاریزانێكى باش و ورد بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌مرۆ كێشه‌ى جدى بۆ كورسیه‌كه‌ى دروست ببێت له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه و له‌ئه‌گه‌رى رێك نه‌كه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى ئه‌و ببێت به قوربانى یه‌كه‌م.