kosret-resul.jpg

بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی؛ واز لە پەرلەمان بێنن کاری خۆی بکات

Jul 27, 2020  |   بیروڕا 

کۆسرەت رەسول عەلی 

 

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەک ئاراستەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت:
 واز لە پەرلەمان بێنن کاری خۆی بکات و دانیشتنەکانی پەرلەمانیش رێڕەوی ئاسایی و یاسایی خۆیان بگرنەبەر و فراکسیۆنی یەکێتیش کارابێت لە بەژداریکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان. 
 بڕیاری هەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە زیانی کوردستان و یەکێتییە، وا باشترە کێشەکانی پەرلەمانی کوردستان نەبەسترێتەوە بە کێشەی سیاسی یەکێتی و پارتی".
بەرژەوەندی گەلی کوردستان وا دەخوازێت لەم دۆخە هەستیارەدا دەستبەجێ ئەم کێشە هەستیارە کۆتایی پێبهێندرێت و سەرۆکی پەرلەمان سەرپشک بێت و دەسەڵاتە یاساییەکانی بەکاربهێنێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان رێڕەوی یاسایی و ئاسایی خۆیان بەکاربهێنێت".