دانا دارا حسین
پێگه‌ی یاسایی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان هێزی یاسایی خۆی هه‌یه , له‌لایه‌ك هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات , وله‌لایه‌ك سوێندی خواردوه و ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بیت .
ئه‌م سیفه‌ته كه ئه‌ندام وه‌ری ده‌گرێت ژماره‌یه‌ك ئه‌رك و ماف له خۆی ده‌گرێت كه چوارچێوه‌كه‌ی به یاسای هه‌ڵبژاردن و به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان ڕێك خراوه , له‌خواره‌وه له‌باره‌ی دوو پرسی هه‌نوكه‌یی كه ( نائاماده‌یی ئه‌ندام له دانیشتنی لیژنه و دانیشتنی گشتی په‌ڕله‌مان ) و( ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان ده‌ست پێكێشانه‌وه‌ی ئه‌ندام ) ئه‌م زانیاریانه شرۆڤه ده‌كه‌م :
1. په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان ساڵی 2018 هه‌ر 4 حاڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ژمار كردوه و هه‌ریه‌كه‌یان حوكمی جیاوازی هه‌یه كه (ئاماده‌بون , ئاماده نه‌بون, مۆڵه‌ت , بایكۆت كردن ) ن.
2. ئاماژه به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی 22ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ , ئاماده یان ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندام له دانیشتنه‌كاندا وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام ئه‌ژمار كراوه كه پێویسته پابه‌ندی ئاماده‌بون بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی .
3. هه‌روه‌ها ئاماژه به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی 22ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ,بۆ ئاماده نه‌بون ئه‌م حوكمانه‌ی هێناوه :
- ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بون له 3 دانیشتن یه‌ك له دوای یه‌ك
- یان ئاماده نه‌بون له 5 دانیشتنی پچڕپچڕ بێت , له‌ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی یاسادانان .
ئه‌وا ئه‌م سزایانه‌ی هه‌یه :
أ- ئاماده نه‌بونه‌كه‌ی له سایتی په‌ڕله‌مان بڵاوده‌كرێته‌وه
ب- 5%ی موچه‌كه‌ی لێده‌بڕێت بۆ هه‌ر دانیشتنێك
وه له حاڵه‌تی دوباره كردنه‌وه‌ی ئاماده نه‌بونی ئه‌ندام , ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌توانێت ئه‌م بڕیارانه بدات :
أ. بابه‌ته‌كه بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و له دانیشتنی په‌ڕله‌مان
ب. ئه‌ندامان به ده‌نگدانی ڕێژه‌ی (ڕه‌های كۆی ئه‌ندامان نه‌ك ئاماده بوان ) وه به نهێنی ده‌نگدان بۆ په‌سه‌ند یان ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بكه‌ن .
ت. دواجار ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند كرا , ئه‌وا ئه‌ندام ده‌ستی پێ له‌كارده‌كێشرێته‌وه (اقاله) و ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌دات , پشت به‌ست به حوكمی خاڵی 4 له بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی 25 له په‌یڕه‌وی ناوخۆ .
پ. ته‌واوی مافه‌كانی ئه‌ندامێتی به داراییه‌كانیشه‌وه له موچه و خانه‌نشینی نامێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هیچ ماف و سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر (تقادم) ناكات .
4. بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی 22ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ,ئاماده نه‌بونی ئه‌ندام له دانیشتنی په‌ڕله‌مان و كۆبونه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌ڕله‌مانیشی وه‌ك یه‌ك داناوه كه 4 حوكمه‌كه‌ی خاڵی 1ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت .
5. مادده‌ی 27ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ حاڵه‌تی دوای له‌ده‌ست دانی ئه‌ندامێتی و به‌تاڵ مانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی باس كردوه كه كاندیدێكی تری سه‌ركه‌وتوو به ڕیزبه‌ندی له هه‌مان لیست بۆ په‌ڕله‌مان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه .
• ئه‌نجام گیریه‌كان :
1- ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئاماده‌بونه له دانیشتنه‌كانی په‌ڕله‌ماندا ,و ئاماده‌نه‌بون كارێكی ناپه‌یڕه‌ویه و ئاسه‌واری هه‌یه .
2- په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان ئاماده نه‌بونی بێ هۆ یاخود زیاد بونی مۆڵه‌ت وه‌ك پاساوێك بۆ ئیقاله كردن ژماردوه .
3- ئه‌ندام ئه‌گه‌ر ئیقاله بكرێت مافی خانه‌نشینی نامێنێت , به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاره‌زومه‌ندانه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه , ئه‌وا خانه‌نشین ده‌بێت به پێی مه‌رجه‌كانی (2.5% , ساڵی خزمه‌ت , بڕوانامه )