زانا مه‌لا خالد
نه‌مویست له‌سه‌ر بابه‌تێكی وا قسه بكه‌م چونكه زێده‌تر له‌وه‌ی بابه‌تێكی سیاسی بێت ، بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی بوو و په‌یوه‌ندی به ژیان و بڕیاری دوو گه‌نجی خێر له‌خۆنه‌دیووی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌وه هه‌یه
پێم خۆش‌بوو ئه‌و ده‌زگا و ده‌ست و پێوه‌ندانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن بۆ ناشیرینكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ،دوو دێڕیان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ خوێندبایه‌وه ، ئینجا ڕێگایه‌كیان گرتبایه به‌ر بۆ ئه‌و مه‌رامه له مێژینه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان به‌م شێوه‌یه ناوی ده‌هێنن .
ئه‌وكات ئاسووده ده‌بوین به‌وه‌ی كه به‌شێكی خۆشه‌ویستی سنوری ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌مان كه باسی مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ده‌كرا و هیوایه‌كمان ده‌بوو به‌وه‌ی ئیتر ده‌نگه ئازا و بوێره‌كانله‌م سنوره‌دا كپ ناكرێن و سه‌لیمی ییه‌كان ڕاده‌ست ناكرێنه‌وه و شه‌وه تاریكه‌كان به خوێنی گه‌نجه‌كانمان سوورناكرێن
خۆ ئه‌گه‌ر دوو دێڕیان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ خوێندبایه‌وه ده‌بوایه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ڕووی ده‌میان له‌وانه بێت كه ئه‌م كچه هه‌رزه‌كاره‌یان چۆن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و له ته‌مه‌نی ته‌نها ١٤ ساڵیدا به بێ گوێدانه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دالیا و سه‌دان كوڕ و كچی تر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌وه چه‌كدار ده‌كرێن بۆ و له پێناوی چیدا؟
بۆ پرسیارتان نه‌كرد ئه‌م كچه خێر له‌خۆنه‌دیوه بۆ له‌ده‌ستی ئه‌م بیروئایدیایه‌یه ڕای كرد ؟
بۆ نه‌تانپرسی دالیا و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ په‌نایان بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان هێنا و چی‌یان بۆ كرا و چۆن وه‌ك ڕۆڵه‌یه‌كی كوردستانی باوه‌شیان بۆ كرایه‌وه ؟ به‌ڵێ دالیا میوان بوو ،به‌ڵام بۆ هێنده په‌له‌تان بوو و نه‌تانپرسی به‌دوای كێدا و چۆن خۆی گه‌یانده‌وه نێو خاكی توركیا ؟
به‌ڵێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێت بیزانین ،بۆیه من داوا له خوشك وبرایانم له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌ندامن له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ با به‌یه‌كه‌وه له ڕوانگه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان به‌دواداچون بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی دروستی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بكه‌ین و له نزیكه‌وه خێزان و ماڵباتی دالیا ببینین و له زاری خۆیانه‌وه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته گوێبیست ببین ، ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین ،
بێگومان ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌و شینه ده‌كه‌ن باوه‌ڕیان به‌نوێنه‌ره‌كانیان له لیژنه‌ی په‌رله‌مانی هه‌بێت ، وه ئه‌گه‌ریش ئه‌و باوه‌ڕه‌یان نیه ئێمه داواده‌كه‌ین ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشت به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ بفه‌رموون و لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته بكه‌ن .
ئه‌وكاتیش دووقسه‌ی ترمان له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ش ده‌بێت كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوانین ،نزیكترینیان كه‌یسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی یه كه هه‌موو شینه‌كه‌یان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه و ده‌یان كه‌یسی تری پڕله پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه ، ده‌ی خۆ ئه‌وه‌شیان هه‌ر ئه‌ركمانه و ده‌بێت جێبه‌جێ ی بكه‌ین .