umed.jpg

وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی

Jul 27, 2020  |   بیروڕا 

ئومێد خۆشناو

 

وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌رێ به‌ دڵت بوو.
ئه‌مڕۆ دوای په‌سندکردنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار به‌ڕێز سۆران عومه‌ر، به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید به‌شێوازێک ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکردۆته‌ره‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی سته‌میان لێکرابێ.
به‌ڕێزتان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێ بابه‌تی یاسایی و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ دوو بابه‌تی جیاوازن!.
ئه‌و به‌ڕێزه‌ نه‌ فشاری له‌سه‌ر بووه‌و نه‌ که‌س داوای لێکردوه‌ ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه‌، خۆی ئه‌و داوایه‌ی کردوه‌و ئه‌مڕۆش ڕێز له‌ داواکه‌ی گیراو په‌سندکرا.
ئه‌و حاڵه‌ته‌ش کارێکی په‌یڕه‌ویی و ئسولی و ئاسایی و یاساییه‌و له‌ په‌رله‌مانی هه‌موو دونیا کراوه‌و ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌و شینه‌ی به‌ڕێزتان ده‌یکه‌ی نازانین له‌ خۆشیه‌ یان ناخۆشی؟.
ئێمه نه‌ سته‌ممان له‌ کاک سۆران کردوه‌و نه‌دڵیشمان به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆشبووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ کردومانه‌ سه‌روه‌ربوونی یاسا بووه‌.
ئه‌گه‌ر هێنده‌ په‌رۆشی کاک سۆران بوون، وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆن قبوڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ت نه‌کردبا، به‌ڵام ئێوه‌ له‌سه‌رتا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه‌ ڕاستان نه‌کرد.
ئێمه‌تان ئازادکرد ده‌ستکراوه‌بین که‌، هه‌نگاوی یاساییمان هه‌ڵگرت قسه‌ی بندیوارتانکرد، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌تان قبوڵکردو هێناتانه‌ په‌رله‌مان که‌ قبوڵکرا، به‌ سته‌متان له‌ قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کاک سوران ڕاستیکرد ئێمه‌ بووین، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کاک سۆران ڕاستی نه‌کرد ئێوه‌بوون!.
دڵنیام زۆر دڵخۆشی و ئێستا به‌ نه‌مانی کاک سۆران له‌ په‌رله‌مان ئارامی و به‌ڕۆژێکی خۆشی ده‌زانی، ئیتر پێویست ناکات فرمێسکی بۆ بڕێژی، ئێمه و کاک سۆران دڵخۆشیه‌که‌ت ده‌زانین، خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌و دژی نا ڕاستیه‌....