ئومێد خۆشناو
ئێستا له زه‌مین و زه‌مه‌نێک ده‌ژین، جیاوازتر له هه‌موو ده‌مه‌کانی ڕۆیشتووی ته‌مه‌نمان، کێ هه‌یه له ئێمه ڕۆژانه هه‌واڵی له ده‌ستدانی چه‌ند ئازیزێک نه‌بیستێ و هه‌واڵی نه ساغ بوونی چه‌ند دۆست و هه‌ڤاڵێک نه‌زانێ؟.
پرسیارێک کێ هه‌یه له ئێمه، له هاندی مۆبایله‌که‌ی و له نۆتی تێکسته‌کانی، چه‌ند تێکستێکی خودا له گوناحی خۆش بێ و خودای گه‌وره شیفای بداتی سه‌یڤ نه‌کردبێ؟.
هه‌رکه سه‌یری تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ی یه‌ک پارچه پرسه‌و دیمه‌نه‌کانی ڕاکشانی ئازیزێکه له نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هه‌ر چاوقایمین، هێشتا ڕق و قینه‌و حه‌سودی و یه‌کتر نه‌ویستن و هێندێ جاریش زمانی زبر‌و یه‌کتر شکاندن هه‌ر زاڵه به‌سه‌ر بیر‌و هۆشمان!.
له‌و لاشه‌وه نه بای دێ و نه‌باران هێشتا مرۆڤ گه‌لێک هه‌ن چاویان له پیسخۆری و دزی و فزیه، هێندێکیش بۆیان بلوێ له‌شه‌و ڕۆژێک چ خراپه‌کاری هه‌یه ده‌یکه‌ن.
زه‌مه‌نی ئێستا زه‌مه‌نی به‌خۆ داچوونه‌و عیبره‌ته عیبره‌ت، ئه‌ی مرۆڤ.
ئه‌گه‌ر چاو قایمی نه‌بێ، ده‌بێ ئێستا مرۆڤایه‌تی له هه‌موو ده‌م مرۆڤترو ڕاستبێژترو ڕه‌وانگۆترو حه‌ق بێژتربێ و گیانی یه‌کتر خۆشویستن و خه‌ڵک و خاک ویستن له لوتکه‌بێ.
ئیلاهی شیفای هه‌موو نه‌خۆشان بده‌ی و سێبوری هه‌موو ئه‌وانه‌ش بده‌ی که ئازیزێکیان له‌ده‌ست داوه.
ئیلاهی هۆشیاری هه‌موومانیش زێتر بکه‌ی که ئێره زه‌مه‌نی ژیانێکی کاتیه‌و هه‌موومان له ڕێگه‌ی سه‌فه‌رێکی ئه‌به‌دی و حه‌قین.
ئیلاهی له تاوان و گوناحی ئه‌وانه‌ش خۆش بی که ڕۆژانه سه‌فه‌ری ماڵی حه‌ق و حیساب ده‌که‌ن....