soran.jpg

دوا بزمار لە تابوتی پەرلەمان

Jul 23, 2020  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

 

ئەم بانگێشتە بەپێی بڕگەی یەکەم لەمادەی ١٩ ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کراوە، واتە پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن جێگر لەکاتی ئامادەنەبونی سەرۆکی پەرلەمان!
لەکاتێک دا سەرۆکی پەرلەمان لە ھەرێمە، لەشاری ھەولێرە، لە تەلاری پەرلەمانیش بووە!
ئەمە ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان ڕەدی نەکاتەوە و ڕاینەگرێ مانایەک بۆ بونی سەرۆکی پەرلەمان نەھێڵراوە، ھەرچەندە سەرۆکی پەرلەمان لەھەڵگرتنی پارێزبەندی بەندەدا ئەوکات تەنازولی لەدەسەڵاتەکانی کردبوو بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان تاکو پارتی بەرنامەی کار دابنێ و پارێزبەندی ھەڵگرێ! ھەمان سیناریۆ دوبارە دەبێتەوە، گەر سەرۆکی پەرلەمان خۆی تەنازولی نایاسایی بۆ جێگر نەکردوە ئەبێ ئەم بێ ڕێزیە بە دەسەڵاتەکانی لەسەر کاغەز قبوڵ نەکات! بەداخەوە ئەوکاتە تەنازولی کرد کە منی تەسلیم بەپارتی کردو بۆشی ڕێک نەکرایەوە!
ھەرچەندە لەسایەی ئەم سەرۆکی پەرلەمان و جێگرە، ئەو کەمە شکۆو دەسەڵاتە و ھیوایەی پەرلەمان ئەگەر مابوبێت ئەوەشیان نەھێشت!
ھەر فراکسیۆنێکیش بەدەم بانگێشتی نایاسایی جێگرەوە بچێ واتە شەرعیەت دەدا بە کودەتای سپی پارتی بەسەر پەرلەمان و زۆرینە موزەیەفەکەی.
ئەمەی پارتی دوا بزمارە لەتابوتی پەرلەمان، نابێ فراکسیۆنەکانی دیکە قبوڵی بکەن، یەکێتیش دەبێ حەق و حسابێک لەگەڵ ئەم سەرۆکی پەرلەمانە بکات کە ئاوای لەپەرلەمان کرد!