سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
لە رۆژی ٧ی ٥ی ئەمساڵ، فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هه‌نگاوێكدا له رێی کۆبوونەوەیەکی نایاسایی و زۆرینەیەکی موزه‌ییه‌ف، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی حەصانە لە پەڕلەمانتارێک دانیشتینێکی نا ئاسایی و نا یاسایی ئەنجامدا . ئه‌و دانیشتنه به بێ حزوری جەنابی سەرۆکی پەڕلەمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌رچه‌ند لەو كاته هه‌ر له ناو بینای پەڕلەمان بوو به‌ڵام به‌هۆی بیروباوه‌ڕه به‌رزه‌كه‌ی له پاراستنی شكۆی په‌رله‌مان و رازینه‌بوونی به ده‌سته‌گه‌ریی سیاسی، به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی نه‌كرد و پیلانی ئه‌و گروپه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاند كه ده‌یانوویست له په‌نا ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا، به پشتی زۆرینه‌یه‌كی موزه‌ییه‌ف ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت، دوور له یاسا و رێككه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر ته‌واوی كوردستاندا بسه‌پێنن.
به‌م جۆره‌ش رۆژی ٧ی مانگ فراكسیۆنی پارتی هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یان نا و، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ته‌واوی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره ئازادیخوازه‌كانی تر، به تووندی دژی وه‌ستانه‌وه. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پارتی بووە هۆی تێکدانی یەکڕیزیی لایەنەکان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شکۆی پەڕلەمان. به‌ڵام وا به خێرایی چاره‌سه‌ر كرا. مانگێك دوای ئه‌و ده‌سته‌گه‌رییه نایاساییه، وا ئه‌مجاره‌ش به پشتیوانیی رای گشتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی و هه‌ڵوێستی ئیجابیی پارته سیاسییه ئازادیخوازه‌كان، پێنوسی دەستی تەوارە سه‌وزه‌كه‌ی پەڕلەمان، ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووی راست كرده‌وه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دانیشتنی نایاسایی و بڕیاری نایاسایی لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێک، شکۆی بۆ پەڕلەمان گه‌ڕانده‌وه و، پیلانه ناكامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی پوچه‌ڵكرده‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌ی له ژیانی سیاسی كوردستاندا ده‌ست پێكرد و ئەو یاسا شکێنیانەی كۆتایی پێهێنا کە فراكسیۆنێك له په‌رله‌مان به سوود وه‌رگرتن له زۆرینه‌ی موزه‌ییه‌ف ده‌یانوویست تێی په‌ڕێنن.
لەکاتێکدا سەرۆکی پەرلەمان ئامادەیە و له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌پێی یاسا ده‌سته‌یه، و له‌كاتێكیشدا كه دەسەڵاتەکانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به روونی لەپەیڕەوی ناوخۆدا دیاری کراوە، نه پارتی و نه‌هیچ لایه‌نێكی تر ناتوانێ بازیان به‌سه‌ردا بدات و ناتوانێ بە جێگر و سکرتێرێك بەکەیفی خۆی، چۆنی بوێت پەرلەمان دەستەمۆ بکات و بۆ مه‌رامی سیاسی و شه‌خسی و نایاسایی بەکاری بھێنێت.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره له ئێواره‌وه هه‌ندێك ده‌نگ و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ناوبراو، بوون به قازی و له جیاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له جیاتی دادگا و یاسا و رێساكان حوكمده‌ده‌ن. هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت په‌نا بۆ ئەنجومەنی شورا ببه‌ن و گوایه له‌وێ، بڕیاره گرنگه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕەد بکەنەوە! به‌ڵام كورد وته‌نی " له بێ خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سڵاوات". بە پێی بڕگەی یەکەم لەمادەی دەیەم لە یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨ی ئەنجومەنی شورا، تەنھا سەرۆکی پەرلەمان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ڕا و بۆچون لە ئەنجومەنی شورا بکات و هیچ كه‌سی تر ئه‌و مافه‌ی نییه و هه‌ركه‌سیش پرسیار بكات، ئه‌نجومه‌نی شورا مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌ماشای بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان بكات. ئه‌نجومه‌نی شورا، ئه‌نجومه‌نێكه تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و ئیختصاصی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نییه له یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان بپێچێته‌وه. بۆیه ئه‌و براده‌رانه‌ی داوای ئه‌نجومه‌نی شورا ده‌كه‌ن، له جیاتی ئه‌و داوایه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌كانی پێشتریان ره‌نگه بۆ ناوبانگی خۆشیان باشتر بێت، تا له‌مه زیاتر نه‌بن به گاڵته‌چی و خه‌ڵك وه‌كو بێ ئاگا له یاسا و رێساكان سه‌یریان نه‌كات.
له كۆتاییشدا ده‌بێت بڵێین كه یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنێكی تری تۆمار كرد و لە ڕێگەی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکەیەوە، به كۆده‌نگیی له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه كوردستانی و ئازادیخوازه‌كان ستۆپێكی گه‌وره‌ی به پارتی كرد و پێی وت ئەم ھەرێمە پیرۆزه‌ی كوردستان، بەم جۆرەی ئێوە دەستتان داوەتێ ناچێت بەڕێوە. رێگه‌یه‌كی دورستتر هه‌ڵبژێرن چونكه خه‌ڵكی كوردستان شایانی ژیانێكی ئابڕومه‌ندانه‌ی شایسته‌تره.