سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
وەزارەتی ناوخۆ... خیانەت و رادەستکردنی کچە كوردێكی روژئاوای كوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێره‌وه بە میت و جێ به‌جێ كردنی پیلانی ده‌ره‌كی دژ به گه‌لی خۆت و هەڵبەستنی تۆمەتی میت بۆ شەڕڤانێک
چەند پرسیارێک بۆ ڕوونکردنەوەکەی وەزارتی ناوخۆ
دوای بریندار بونی کچە كورد و شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن به‌ناوی (دالیا محمود موسلیم)، كه برازی صاڵح موسلیم سه‌ركرده‌ی دیاری كوردستان، و لە خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ و ڕەسەن و خاوەن قەزیە و بەرخۆدانن، ئەم خانەوادە شۆڕشگێڕە به متمانه كردن به حكومه‌تی خۆماڵیی هه‌رێمی كوردستان، کچەکەیان لە مەرزی سمێلکاوە بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی نارد بۆ هەریمی کوردستان.
به پێی زانیارییه‌كان تێكۆشه‌ر (دالیا موسلیم) لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر خراوه‌ته ژێر چاودێریی پزیشكی، بەڵام زۆر شه‌رمهێنه‌ره كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و به‌شدار و به‌رپرس له هه‌ولێر ، نه‌ك نه‌یتوانیبێت كه كچه كوردێكی غه‌ریب و بێ كه‌س و دژه داعش، داڵده بدات و بی پارێزێت، وەک سالح مسلیم دەڵیت پارتی دیموکراتی کوردستان رادەستی میت و دەوڵەتی تورکیا کردۆتەوە .
ئیستا سوپای تورکیا بە قوڵای ٤٥ کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و هیچ نوزەیەک لە سەرۆکایەتی هەریم و حکومەت و په‌رله‌مان نایه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن بە هەمان شێوە له بێدەنگی و به هه‌ستكردن به ترس و خۆچه‌ماندن، ده‌یه‌وێت به روونكردنه‌وه‌یه‌كی گوماناوی، ئه‌وه داپۆشێت كه میتی تورک کچیکی کورد لە پایتەختی هەریمی کوردستان دەبات و وه‌زاره‌تی ناوخۆش هیچ ڕێگریەکی نییە. ته‌نانه‌ت زۆر شه‌رمهێنه بۆ حكومه‌تێك كه كه‌سوكاری كچه كوردێك تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له ته‌سلیم كردنی كچه قاره‌مان و نه‌خۆشه‌كه‌یان به داگیركه‌ر.
ئێستا كوردستان له شۆكی خیانه‌تێكی تری مێژوویی به‌ئاگا هاتۆته‌وه. دوای هاواری کوردانەی خانەوادەی صاڵح موسلیم له دژی كوردفرۆشی و تەسلیم کردنی کچەکەیان بە تورکیا، بەم بەیانیە وەزارتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی پەلە پڕۆزی و ئابڕووبەرانەی داوە، به ئاشكرا خۆی كردووه به خاوەنی دۆسییەکە و روونیكردۆته‌وه كه به ته‌واوی ئاگاداری كاره ئابڕووبەرانەکەیە، و بۆ داپۆشینی، هاتووه تۆمەتی قێزەونی كۆمه‌ڵایه‌تی دەخاتە پاڵ ئەم کچە شەڕڤانە و بۆته لایه‌نگری وڵاتی داگیركه‌ر دژ به كچه‌کوردێک لە ماڵەکەی خۆی، و سینارێوی ئامادەکراوی وڵاتی رفێنراو بۆ خه‌ڵك ده‌خوێننه‌وه!
له‌سه‌ر كۆی ئه‌م رووداو و روونكردنه‌وه‌یه، تەنها دەمەویت هەندێ پرسیاری سادە ئاراستەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ بکەم:
یەکەم: وەزارتی ناوخۆ چۆن دەزانێیت (سەلام ڕەمەزان ) بە ئارەزووی خۆی گەڕەواتەوە تورکیا لە ٩ی ٧ ی٢٠٢٠؟ ئایا به‌شدار بووه له بردنی دا بۆ توركیا؟ ئایە وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم جگه له به‌یاننامه‌یه‌كی سیاسی، چ بەڵگەیەکی نوسراوی هەیە لەمباریەوە بی سەلمێنیت؟
دووەم : وەزارتی ناوخۆ چۆن دەزانێت (دالیای شەڕڤان ) لە ١٤ ی ٧ی ٢٠٢٠ بە قاچاخ چووتە تورکیا ؟ ئایە وەزارتی ناخۆ ئیشی قاچاخی نەفەر دەکات بۆ ناو تورکیا؟
سێیەم :وەزارتی ناخۆ چۆن ئاگاداری وازهینانی شەڕڤانێکە لە ڕۆژ ئاوا؟ ئایا له‌م باره‌یه و بۆ هۆنینه‌وه‌ی راپۆرتی له‌م جۆره هیچ ته‌نسیقیی هه‌واڵگری كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر له‌ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی؟
چوارەم : وەزارتی ناخۆ جگە لە پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان چۆن ئاگاداری دروست بونی خۆشەویستیە له‌نێوان كچ و كوڕێكی قاره‌مانی كورد دا؟
ئایا وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه به پۆلیسی ئه‌خلاق و چاودێری ژیانی تایبه‌تی تاك به تاكی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات؟ یان خوا نه‌كرده ، پێش گواستنه‌وه‌ی (دالیا) و (ره‌مه‌زان) بۆ توركیا، ته‌حقیقی له‌گه‌ڵ كردوون و ئیفاده‌ی لێ وه‌رگرتوون ؟