pyshewa.jpg

بێ مۆڕاڵی ئەمانە قەت کۆتایی نایەت

Jul 1, 2020  |   بیروڕا 

پێشەوا هەورامانی

 

من هیچ چات و قسەیەکم لەگەڵ کەس نەبووە لەسەر خانەنشینی پەرلەمان و تەنانەت من لەگەڵ کەسە نزیکەکانیشم چەندین ساڵە هیچ چاتێکم نییە جگە ڕەسمیات چوونکە باش دەزانم لە چ وڵاتێک دەژیم!

ئەم چاتەیان دروستکردووە وەک هەموو شتەکانی دیکەیان و لە دەیان گروپ و پەیج بڵاویان کردووە، خوا ئەو ڕەحمەی بە ئێمە کردووە هیچمان نییە کە مایەی شەرم بێت دەنا ئەم بێ شەرمانە دەهۆڵیان بۆ دەکوتاین.

ئەمانە بەخۆتەوە ناوەستن دەست بۆ هەموو ڕێگایەک دەبەن بتشکێنن و تیرۆری کەسایەتیت بکەن،چوونکە خۆیان بێ کەسایەتی و بێ بەهای ئەخلاقین و بەم بابەتانە دزی و گەندەڵی و سەرانە وەرگرتن بیری خەڵک دەبەنەوە کە دزی یەک ڕۆژیان بە قەد خانەنشینی و مووچەی هەموو پەرلەمانە.

من بۆ خۆم بمەوێت یان نەمەوێت تەمەنم شموولی خانەنشین بوون ناکات و هێشتا نەگەیشتوومەتە سی ساڵ نەک چل و پێنج ساڵ و پانزە ساڵیش خزمەتم نییە و تمووحی ئیش و کاری منیش لێرە کۆتایی نەهاتووەو ئیشی زۆرم لەبەردەمن دوای پەرلەمان، کە بێگوومان هەرچی بکەم مووچەیەک زیاترم نابێت بەپێی یاسای چاکسازی.

بەنسبەت هاوڕێکانم ئازادن و ئیشی من نییە تەدەخولی شتێک بکەم کە پەیوەندی بە ژیانی ئەوان هەیە، چوونکە چەندین کەسیان تێدایە ماندوون و پێشمەرگایەتی و ناڕەحەتییان بینیووە ئەگەر خزمەت و تەمەنیان گونجاو بوو یاسای چاکسازی ڕێگەی پێداون کە خانەنشین ببن خەلەلێک لەواندا نییەو شتێکی نایاساییان نەکردووە.

ئێمە سەربەرزانە شەڕی کەمکردنەوەی خانەنشینی پلە باڵاکانمان کردووەو لەوانە بووین کە شەش ملیۆنمان هێنایە ڕێژەیەکی زۆر خوارتر بەمەرجی خزمەت و تەمەن،بۆ یەکەمجارە لێرەوە دەیڵێم ، لەسەر ئەم کەمکردنەوەیە لە کۆبوونەوەی لیژنەیەک لەگەڵ کەسێک گەیشتینە مناقەشەو شەڕە قسەی توند کە دەیگووت "نابێ داوای کەمکردنەوە بکەن ئێوە".

نە لەگەڵ گەندەڵیم نە شەریکە دزم و نە قەت بەرگری لە خراپەش دەکەم، چاکسازیش لە هەموو سێکتەرێک پێویستییە و دزی و ڕاوو ڕووتی مەرزەکان و سەرانەو کەرتیی وەبەرهێنان و دەرمان و پێشمەرگەو هەموو شوێنێکی دیکە دەبێت گەندەڵی تێیدا بنبڕبکرێت و ئێمەش سەربازی ئەم شەڕەدەبین لەگەڵ گەندەڵکاران.

هیوام وایە ئەم باسەش کۆتایی بێت و هەر شتێک بەناوی ئێمە نووسرا خێرا نەبێتە جێی باوەڕ بەداخەوە!!!