muslim1.jpg

ئەمڕۆ چەند پرسیارێکم ئاراستەی بەڕێز وەزیری دارایی و ستافی حکوومەتکرد کرد

Jul 28, 2020  |   بیروڕا 

موسلیم قەسرێ

 

١- وەزعی دارایی لەوپەری خەراپیدایە کەی مووچە دابیندەکەن ؟ بۆجەژن دەتوانن دابەشی بکەن ؟
٢- لەسەر چ ئەساس و بەچ یاسایەک لێبڕینی ٢١٪ ی مووچەی فەرمانبەران بڕاوە.
٣- دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ وەستاوە ؟ 
٤- بۆچی یەکەم و دووە م سێ یەکەمەکان دانامەزرێنن ، کەمافێکی ڕەوای خۆیانە و بەڵێنیان پێدراوە ، لەکاتێدا ئەوانە داینەمۆی پێشکەوتنی پڕۆسەی خوێندنن لەکوردستان.
٥- کەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە.
٦- پاشەکەوتی مووچە کەلەلای حکوومەتە بۆچی بە میکانیزمێک نایخەنە خزمەتی خەڵک لەبری قەرزی ھاوڵاتی لە بواری کرێی کارەباو ئاو سولفەی عقارو زەواج.
٧- ئایا ھیچ پلانێک لەئارادایە لەداھاتوودا دەستکاری دەرماڵە ناجێگیرەکان بکەن ؟
٨- لەئێستادا داھاتی گشتی بە نەوت و ناوەخۆو خاڵە سنووریەکان چەندە و چەندیشی لێدێتەوە وەزارەتی دارایی ؟
٩- گەندەڵیەکی زۆر بوونی ھەیە لە خاڵەسنووریەکان پلانتان چیەو کەی ڕێگری دەکەن لەو دۆخەی دەگوزەرێ ؟
١٠- بۆچی لە قیستی مامۆستایان و قوتابیان خۆشنابن کەماوە لە قۆناغەکانی کۆتایی ساڵ ، بەتایبەت لەمدۆخەی ئێستا داوایان لێکراوە و بۆیاننادرێ .
١١- حکوومەت کەی قەرزی کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوەو بەچ شێوازو میکانیزمێک وەریدەگرنەوە .
 بەڵام بەداخەوە وەڵامەکان وەک پێویست نەبوون ،ھیچ وەڵامێکم بەچاکی وەرنەگرتەوەو لەئێستادا ئامادەگیی بۆ جێ بەجێ بوونی ئەم بابەتانە زۆر زەحمەتەبۆ حکوومەت.