kawe.jpg

ڕاستیەک بۆ مێژوو

Jul 29, 2020  |   بیروڕا 

کاوە عبدالقادر

 

لە دانیشتنی دوێنی ٢٨_٧ ی بەرلەمانی کوردستان زۆر جەختمان لەوە کردەوە کەدەبێت حکومەت دەست بکات بەدابەش کردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم بەرلەھاتنی جەژن چونکە وەزعی خەڵک ئەوندە خراپە لەحەد دەرچوەوخەرجی جەژنی پێ نیە.
من لەناو دانیشتنەکە ئەو پیشنیارەم خستە بەردەم ھەموو فڕاکسیۆنەکان وداوام لێکردن کەدەبێت پەرلەمان بڕیار بدات لەو بارەیەوە، دواتریش لەکاتی پشووی نان خواردنی نیوەڕۆ قسەم لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکانی دەسەڵات وبەشێکی زۆر لەپەرلەمانتاران کردو تکام لێکردن وپێم گوتن وەرن پێشنیارەکەم قبول بکەن باحکومەت ناچار بکەین بەپێدانی موچەی موچەخۆران بەر لەجەژن بەڵام ئەوان نەھاتنە ژێر باروبەشێک لەسەرۆکی ئەوفڕاکسیۆنانە پێیان گوتم حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نیەوناتوانێت موچە دابەشبکات، بۆیە ئێمەناتوانین ئەو بڕیارە بدەین !!!
سەرەنجام کۆبوەکەی پەرلەمان لەدوای نزیکەی ١٠کاتژمێر گفتوگۆ بەبێ دەکردنی ھیچ بڕیارێک وبێ ئەنجام کۆتایی ھات.
ئیتر ئەگەر حکومەتێک نەتوانێت بەر لەھاتنی جەژنی قوربان موچەی مانگی ئازاری موچەخۆرانی بدات کە بەغدا مووچەی مانگی تەمموزیشی دابەش کردوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو حکومەتە شەرعیەتی لەدەستداوەو حکومەتێکی شکستخواردوەو پێویستە ھەڵبوەشێتەوە.