karwan.jpg

چاکسازی ڕاستەقینە دەبێت لە مانە بکرێت نەک بڕینی دەرماڵە و مووچەی مووچە خۆران

Jul 29, 2020  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 


مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ پایپلاین واتا لە ساڵێکدا بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار- بۆڕی نەوت خەرج دەکات، لە کاتێکدا خۆمان بۆری نەوتی کوردستانمان بە بڕی ١.٦٠٠ ملیار فرۆشت بە کۆمپانیای کار!!
دووەم: مانگانە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار و لە ساڵێکدا ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەدرێت بە تورکیا وەکو قەرز، ئەم قەرزە کەس نازانێ بۆچی کراوە!
سێیەم: مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار و لە ساڵێکدا ٣٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ تورکیا بۆ بەکارهێنانی خاکی تورکیا!
چوارەم: مانگانە نەوت بە ٧.٢٥ دۆلار لە هەموو بازاڕی جیهانی کەمتر دەفرۆشین و ٢.٥ دوو دۆلار و نیو دەدەین بە پێشەکی پارەی وەرگیراوی نەوت، کە پری پەیمێنتە، و ٢.٥ بۆ مەعدەناتی نەوتی!! واتا نەوتێک کە نەفرۆشراوە پارەکەی وەردەگرین! 
پێنجەم: ئێمە مانگانە ٤٧٧ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنین، کە دەکاتە نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ساڵێکدا، ئەگەر ٣٠% حەقی کۆمپانیا بێت لە مانگێکدا دەکاتە ١٤١٠٠٠ هەزار بەرمیل و لە ساڵێکدا دەکاتە ١،٦٩٢٠٠٠ بەرمیل و پارەکەی کە تێکڕا بە ٤٠ دۆلار بفرۆشرێت، دەکاتە ٦٧ ملیۆن دۆلار... حکومەت دەبێت تاکەی ئەم پارەیە بداتەوە و خەڵک باجەکەی بدات؟؟ 
شەشەم: سەرباری ئەم هەموو داهاتە، حکومەتی هەرێم کورتهێنانی هەبووە!!! کورتهێنان لە ماوەی ٤ ساڵ لە ١٥ ترلیۆن تێپەڕی نەکردووە، وە بەهیچ شێوەیەک ئەم کورتهێنانە پڕ نەکراوەتەوە.. ئەی بۆ ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارین؟؟
 حەوتەم: حەجمی گەندەڵی لە کوردستان لەماوەی ساڵەکانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بە دان پێدانانی دەستەی بە ناو دەستپاکی، زیاتر بووە لە ٤٠٠ ملیار دینار!!
بەنمونە ساڵی ٢٠١٨: (٢٧٤،٨٤٢،٨٨٥،٢٠٠)  وە لەکۆی ٢٨٩ بڕیاری دەستگیرکردن (٩٩) کەیسیان داخراون و زۆربەی داواکان لەسەر فەرمانبەری ئاسایین!!
٢٠١٩: ١١٨،٢٨١،٨٢٣،٣٦٦) نزیکەی ١٠٠ دۆسیەش لەسەر هەمان بابەت داخراون، کە ئەم ژمارەیەش جێگەی بڕوا کردن نیە!
هەشتەم: زۆرینەی گەندەڵییەکان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، دارایی و شارەوانی بوون، بەڵام تا ئێستا نەک هەر وەزیرێک بەڵکو بەڕێوەبەرێکی گشتیش دادگای نەکراوە.
نۆیەم: لەسەر ئەم گەنداڵییانە (١٠٠ هاووڵاتی لە دەرەوەی وەزیفە و ١٧٥ مۆزەف) سزادراون، بەڵام هیچ کەسێک لە سەرووی بەڕێوەبەری گشتییەوە لەسەر پرسی گەندەڵی سزا نەدراوە.