دابان محەمەد
په‌رله‌مانى كوردستان دڵخوازى خه‌ڵك نیه، له ئاستى چاوه‌ڕوانى و متمانه‌ى خه‌ڵكدا نیه، جگه له پارتى، هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان ناڕازین له‌كاره‌كانى، له‌وه‌ش زیاتر له‌برى به‌لاداخستنى كێشه و ململانێ سیاسیه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان، وا ململانێكان په‌رله‌مان به‌لادا ده‌خه‌ن و په‌كى ده‌خه‌ن...
دۆخى نه‌خوازراوى په‌رله‌مان، په‌یوه‌سته به‌و زۆرینه‌یه‌ى، له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و هۆڵى په‌رله‌ماندا هه‌یه، نه‌ك بڕیار، ناتوانرێت كۆبونه‌وه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك ئه‌نجام بدرێت. هه‌مو كار و ده‌ستكه‌وتێكى نزیكه‌ى 2 ساڵى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، به‌شێكى زۆر بچوكى چاكسازى و لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندییه! ئایا گۆڕانكارى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ده‌توانێت په‌رله‌مان له‌م په‌ككه‌وته‌یى و ناكاراییه قوتار بكات؟ لانى كه‌م گۆڕێنى سكرتێر یان جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌لایه‌نێكى تر، ده‌توانێت گۆڕانكارى له كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان بكات و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، بخاته‌وه خزمه‌تى دۆخه‌كه و خه‌ڵك؟