alihamasalh.jpg

ئەوانەی باج نادەن

Jul 30, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

کۆمپانیا نەوتیە جیھانیەکان ٨٢٢ کۆمپانیای نەوتی ناوخۆی نیشتەجێبون و گەیاندن. چەندین کۆمپانیای گەورەی دیکەیەکێک لەو دۆسیانەی بەجدی بەدواداچونمان بۆ کردوە باجە! یەکێ لە گرفتە گەورەکان نەدانی باجە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە، بەپێی دەستور باج بەیاسا دەدرێت و بەیاسا دەبەخشرێت.جگە لە کۆمپانیا نەوتیە جیھانیەکان کە بە دوو بڕیار لە باج بەخشراون بە پێچەوانەی یاسای نەوت و گاز، ٨٢٢ کۆمپانیای لۆکاڵی بواری نەوت باجیان نەداوە، کە تۆمارکراون و لەبواری خزمەتگوزاری و ژمێریاری و سکویرتی و گواستنەوەو …ھتد کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت، نیشتەجێبوون و پرۆژە پیشەسازیە گەورەکان باجێکی کەمیان داوە یان نەیانداوە.کۆمپانیا ھەیە کە حەقلی نەوت و پاڵوگەو بۆری نەوت و کارگەی چیمەنتۆو وێستگەی کارەباو ….. ھتدی بەناوەو قازانجی ساڵێکی نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلارەو کەمترین باجی داوە.. کۆمپانیا ھەبوە بەیەک ئیمزا ملیۆنێک دۆلاری باجی لەسەر کراوەتە سفر.کۆمپانیایەیەکی موبایل ٢٠٠ ملیار دینار، باجی لەسەر بوە( ئەو زیادەیەی لە نرخی کارتی موبایل وەریگرتوە) بەیەک ئیمزا بۆی کراوەتە قیستی ٢٠٠ مانگ… وەرگرتنی باج، لە گەورە باجدەران ، سەرچاوەیەکی گەورەی داھاتە. باش بەدواداچون بەڵێندراوە مانگی ھەشت بڕیاری پێویستی بۆ دەربچیت. ھەندێکیشی ھەمواری یاسایی دەوێت، وەک وەبەرھێنان.

‎بابەتی پەیوەندی دار