abdulstar-mejid.jpg

سەربەخۆ نەبوونی دەسەڵاتی دادوەری

Jul 25, 2020  |   بیروڕا 

عەبدولستار مەجید 

 

ئەم دۆخەی دروستکردووە کە هەموومانی گیرۆدە کردووە ! 
سیستمی دادوەریی لە ھەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٧ ـەوە بە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٧ لە وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێم جیابۆتەوە و وەک دەسەڵاتێک خۆی نمایش دەکات .
بەڵام ھەموان دەزانن کە سیستمی دادوەری لە ھەرێم لە ئاستی چاوەڕوانییەکان نیە لەبەر ئەم ھۆکارانە:
-  ناتوانین بڵین ئەم دەسەڵاتە سەربەخۆیە وەک لەسەر کاغەز نوسراوە 
- سەربەخۆیی ھەر لە ڕوەکانی کارگێڕی و دارایی ناگرێتەوە بەڵکو کۆی پیشەیی بونی دادوەران و ئەدای ئەو دادوەرانەش دەگرێتەوە .
- تا ئێستا دەزگای داواکاری گشتی بەشێکە لە وەزارەتی داد نەک ئەنجومەنی دادوەری .
- ڕۆتین لە کاروباری ئەم دەسەڵاتە و پیادەکردن و تەتبیقی قانون ئەوەندە سستە , جاری وایە ھاوڵاتی گومان دەکات کە دادگا ھەیە .
- ڕاستە دادوەر نابێت ئینتیمای سیاسی ھەبێت , بەڵام لەم ھەموو قەیرانە سیاسی و ئابوری ژیاریانە , ڕایەکی بیستراومان لەم ئەنجومەنە نەدی , جا ئەگەر پێچەوانەی بڕیارێکی دەسەڵاتی سیاسی بێت , ئەوە ڕەنگە دونیا کۆتایی بێت ئێمە ئەو ڕاستیە نەبینین !
ھەڵبەت ئەگەر دەسەڵاتی دادوەیی سەربەخۆ و دوور لە ھەژموون و دەسەڵاتی حزب و حکومەت بێت، دەتوانێ بنەماکانی دادپەروەریی سیاسیی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا بەرجەستە بکات .
ئەوە لە نەبوونی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییە کە دەسەڵات لە ئەنجامدانی ھەر تاوان و سەرپێچییەک سڵ ناکاتەوە و تا ئێستاش نەیتوانیوە ھیچ بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی تێوەگلاو لە گەندەڵی بداتە دادگا و مافی گشتیی لێوەربگرێتەوە !