abas.jpg

بە دوو ڕۆژ سێ ملیار دۆلار قەرزی حکومەت زیادی کردوە

Jul 1, 2020  |   بیروڕا 

عباس فتاح

 

   لەوانەیە بلێن ئەمە مەتەلە یان ڕاستی  بەلام فەرموو لە  ساڵی ڕابردوو  سەرۆکی حکومەت قەرزەکانی ڕاگەیاند لە 27ملیارەوە بووبوو بە 28ملیار، ئەوکات وترا ئەو زیادبونە پارەی موچەخۆرانە بە مانای خۆیان پابەندە داریەکانە، کە حکومەت هاتە پەرلەمان 5/10/2020بو  بەلام بە وتەی خۆیان لە ڕونکردنەوەی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گوایە لە 7/5/2020 بڕیار دراوە پێنج مانگی موچەی فەرمانبەرانیش بخرێتە سەر حیسابی قەرزەکان، پرسیارەکە ئەوەیە خۆ ئەو پێنج مانگەهەر نەدرابوو بە موچە خۆران کە سەرۆکی حکومەت هاتە پەرلەمان  هەر دەکات ئەو پابەندییان لەسەر شان بوە بۆ خۆی ڕای نەگەیاندو ڕونکرنەوەی نەدا.؟ یان بۆ ئەوەی بوو بڵێت من لە ماوەی کابینەی نۆ تەنها یەک ملیار قەرزار بۆتمەوە، ئێستا زانیمان لە ماوەی دووسالی کابینەی نۆ  چوار ملیارو نیوو قەرزی زیادی کردوە.ئێستا ئەوە زانیمان لە ماوەی کابینەی نۆ بۆ هەر مانگێک دووسەت ملیۆن  دۆلارقەرزی زیادی کردەوە.  ئەوەی من نازانم ئەم حکومەتە تا کەی ئەتوانێ  بەو شێوە ئیدارەی هەرێم بدات و چۆن ئەتوانی شایستەی دارای خەلک بداتەوەو ئومێد بۆ گەنجان بگێرێتەوە کە ولات جێ نەهێلن.دەشبینم بۆ داپۆشینی وشەی قەرزاری هەندێک دەلێن و دەنوسن پابەندی داریی. بەلام بەڕای من هەر وەکو ئەوەیە چ بلێی حسن کەچەرە یان کەچەر حسەنە. بەلام بۆ دڵی وان با پابەندی داری بێت، بەلام هەر قەرزارن وقەرزار دەبن.