DANA.jpg

یەك تۆپەڵ قوڕی تر بۆ سەری موچەخۆران

Jun 28, 2020  |   بیروڕا 

دانا دارا حسین

 

 

بەڵێ‌ لێبڕینی موچە نایاساییە ....

موچەیەكی مانگانە كە بەپێی یاسای ڕاژەی شارستانی و یاساكانی پەیوەندیدار بە موچە و دەرماڵە ڕێكخراوە , واتا دەقێكی یاسایی ئەم پرسەی ڕێك خستوە و كەرتی گشتی كردۆتە خزمەتێكی پێشكەشكراو , بەڵام لەوەتەی هەیە بڕیاری كارگێڕی و میزاجی سیاسی ڕۆڵی بینیوە لە كاتی سەرف كردن جۆر و بڕەكەی .
حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەی ڕۆژی 21/6/2020 بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی دەركرد كە لە ڕێژەی 21% دەست پێدەكات تا 50% .
ئەوەی پێویستە تیشكی بخرێتە سەر لە بڕینی بەشێك لە موچە كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن داویەتی و نایاسایی بونی بەدەر بخرێت ئەمانەی لای خوارەوەیە :
1. حكومەت لە بڕیارەكەیدا بە كاتی ناساندنی ئەم لێبڕینەی كردوە , ناویشی ناوە ڕاگرتنی تەمویل بۆ ئەوەی نەبێتە قەرز و لە ئەستۆیدا نەمێنێتەوە كە لە ئایندەدا بۆ موچەخۆرانی سەرف بكات .
2. ئەو ڕێژە بڕینە تەواو نادروستە و شێوە ڕاستەكەی بریتیە لەوە كە ڕێژەی لەسەدا بیست و یەك بۆ دوو مانگ موچە دەكاتە 42% , وە بۆ پلە باڵاكان دوای نزیكەی شەست ڕۆژ واتا موچە نیوەی سەرف دەكرێت كە ڕێژەی بڕینەكەی ئەم جۆرە لە موچە دەكاتە 75% !!!!!!
3. پارەی هاتوو لە حكومەتی ناوەندەوە تایبەت بە موچە هاتوە وەك بەشی موچەی موچەخۆرانی ڕاستەقینە لە هەرێمی كوردستان و بەبێ‌ لێبڕین یاخود سەرف كردنی بۆ بواری تر .
پارە هاتوەكە بەپێی (قانون الموازنة العامة الاتحادية رقم 1 لسنة 2019) سەرف كراوە , لێبڕینی پێچەوانەی حوكمەكانی ئەو یاسایەیە .
4. هەروەها پارەی هاتوو بەپێی (قانون الادارة المالية الاتحادية رقم 6 لسنة 2019) هاتوەتە هەرێم , تیایدا پێویست كراوە لەسەر هەرێمی كوردستان تەنها بۆ موچە ئەو بڕە سەرف بكات .
5. حكومەت لە مانگی 7/2020ەوە پێویستە یاسای چاكسازی جێبەجێ بكات , كە بەپێی حوكمەكانی ئەو یاسایە خۆی داوای كردوە كە سەرجەم موچە و دەرماڵە و هاوكاری و خانەنشینی بە هەمیشەیی دەستكاری دەكات , كەواتە ئەم ڕێكارە چ پشتیوانیەكی یاسایی و لۆجیكی هەیە ؟