ئومێد خۆشناو
هیچ هێزو که‌سێک له‌سه‌رووری یاسا نیه‌و نابێ، هیچ که‌سێکیش ناتوانێ به نایاسایی بڕیاری یاسایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له نزیکترین کات هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.
په‌رله‌مان زاده‌ی ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌و هیوادارین چیتر بێڕێزی پێوه‌نه‌کرێ و شکۆی نه‌شکێ، په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه‌یه، ده‌بێ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌کان بێت.
تکایه په‌ند له ڕابردوو وه‌ربگرن، ده‌بێ کێشه‌کان له په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربێ، نه‌وه‌ک په‌رله‌مان خۆی ببێته خوڵقێنه‌ری کێشه!.
خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگرو ده‌نگده‌رانی پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که.
١/ یاسایی چاکسازی وه‌ک خۆی چۆن ده‌رچووه جێبه‌جێ ده‌بێ.
٢/بڕیاری ژماره ٤ی ٧ی ئایار، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی که‌س نیه‌و ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ئه‌وه‌ش له مه‌حاڵ مه‌حاڵتره.
٣/فراکسیۆنه‌که‌ی خۆتان و نوێنه‌رانتان، خودان ئیڕاده‌یه‌کی به‌هێزی جه‌ماوه‌رو سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تیه‌کی تۆکمه‌و به‌رچاو ڕوونی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین، ناچنه ژێر باری هیچ ناحه‌قیه‌ک و ته‌نها خزمه‌تکاری خه‌ڵک و خاکی کوردستانن.
٤/ هیچ ژاوه ژاوو ته‌شویشێک ساردمان ناکاته‌وه‌و خاوه‌ن گوتار‌و کرداری کوردستانی به‌هێزین.
٥/ به‌سه‌ر هه‌موو ناخۆشی و زه‌حمه‌تیه‌کان سه‌ر ده‌که‌وین و ئیڕاده پۆڵا، خۆ ناچه‌مێنین.
ئینجا ده‌بێ بزانن، ئێمه ئێمه‌ین و ئه‌وانیش ئه‌وانن.....