soran.jpg

سەرۆکی حکومەت کارەساتی مەترسیدار تر بەسەر ھەرێم و سلێمانیدا دەھێنێت

Jun 15, 2020  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

 


دابەش نەکردنی موچە بۆ ئەوەیە بایکۆتی دەوامی نەخۆشخانەکان بکرێ تاکو کارەساتێکی مرۆیی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕوو لەھەرێمی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی بکات! دواتر بڵێن سەیرکەن چییان لەسلێمانی کرد!
ئەم سیاستەش خودی سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسیارە، ئەمە عەقڵیەتی ناوچەگەرێتی و تۆڵەکردنەوەیە لە خەڵک، بوغزی شکاندنی دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە کەبەھی خۆیانی نازانن!
سەیری ئەم کارەساتە بکەن حزبێک کەخاوەنی سەرۆکی حکومەتە، لەدوای جەژنەوە گروپێکیان بەسەرپەرشتی (ن.ج.ئـ) ناردۆتە شاری سلێمانی تاکو ھەر خۆپیشاندانێک ڕویدا ڕێڕەوەکەی بگۆڕن بەتوندوتیژی! یەکەم کاریشیان پەلاماردانی شاسوار عەبدولواحید بوو لە باخی گشتی! تەقەکردنیش لەخۆپیشاندەران لەو ڕۆژەدا ئەو گومانەیە لەسەر گروپە نێردراوەکە!
ئیدی چۆن کارەسات ڕوو لەھەرێم ناکات بەم جۆرە کار بکەن بۆ تێکدانی ئارامی شارێک و ھێنانی کارەسات بەسەر شارێک دا.
ئەم سەرۆکی حکومەتە کەھێشتا سەرپەرشتی دەزگا ئەمنیەکەی لاگرنگترەو زۆرتر ھەر بەوەوە سەرقاڵە، لەم ماوەدا ھێندە خەریکی ئەوەبووە نزیکەکانی نێچیرڤان بارزانی دوربخاتەوەو لاوازی بکات ھێندە خەریکی حکومەتداری نەبووە!
ھێندە خەریکی ئەوەبووە کەسانی دەزگا ئەمنیەکەی جێ بکاتەوە ئاگای لە واقیعی خراپی حوکمڕانیەکەی نیە، تا ئێستە ئەوەی بەلاوە گرنگە چەند کەسی خۆی لەدامەزراوەیەکدایەو ڕاپۆرتی بۆ دەنوسێ ھێندە لایان گرنگ نیە کاروبار چۆن بەڕێوە دەچێ؟! ژیانی خەڵک چی لێھاتووە!؟
بۆیە ئەم سەرۆکی حکومەتە بەرپرسیاری یەکەمە لەم دۆخە خراپەی ھەرێمی کوردستان لەھەموو ڕویەکەوە!
پێویستە پێکھێنەرەکانی حکومەت سیاسەتەی سەرۆکی حکومەت ڕازی نەبن کەئەوانیش بەئاگری خۆیەوە دەسوتێنێ.