pyshewa.jpg

سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری کۆبوونەوەیدا بۆ خەمی خەڵک!

Jun 15, 2020  |   بیروڕا 

پێشەوا هەورامانی

 

ئەم ناونیشانەی سەرەوە حەزم دەکرد ڕاستبێت و ئەوە ببینم، بەڵام بەداخەوە.

من پێشبینیم ئەکرد سەرۆکی پەرلەمان هەر جۆرێک بووە ڕێگە بگرێت لەو فەزیحە یاساییەی کە ئةمڕۆ لە پۆستێکدا ئاماژەم پێکردبوو کە دەیەوێت بە نایاسایی حەسانە، بداتەوە پەرلەمانتارێک کە پەرلەمان حەسانەی لەسەر لاداوە ئەوەی خستمە ڕوو وەک خۆی کردی بێ دەستکاری و بڵاویان کردەوە.

حەیف نییە دکتۆرات لە یاسا هەبێت و بەشێوەیەکی نایاسایی کرابیتە پرۆفیسۆری فەخری و قبوڵبکەی شتی وات لەسەر فەرزبکەن، ئەمەبوو خەمی خەڵک کە دەتگووت بەس بۆ خەمی خەڵک کۆ دەبینەوە؟

دەبوو هەر بە جدی وەک سەرۆک پەرلەمانێکی کامڵ بێیت و داوای دانیشتنی لایەنەکان بکەیت و داوا بکەیت بۆ خەمی خەڵک کۆ بینەوە، ئەم هەموو ئاهو ناڵەیەی خەڵک دەبینیت مورتاحیت!ئێمە دەزانین لەژێر فشارداو لەژێر هەڕەشەی دەرکردنت ناچاربوویت ئەم فەزیحە یاساییە ئەنجام بدەیت،کە بستێک شوێنی خۆی ناگرێت، پۆستێک ئەم هەموو ڕەنگ زەردییەت بۆ بێنێت سەربەرزی نییە تێیدا بەردەوامبیت.