pyshewa.jpg

بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە زۆر تاڵ بوو

Jun 22, 2020  |   بیروڕا 

پێشەوا هەورامانی

 

بەداخەوە بڕیاری کەمکردنەوەی ڕێژەیەک لەمووچە بڕیارێکی زۆر تاڵ و ناچاری بوو، هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بوو ئەگەر بە سفرکردنیش بووبێت با پلە باڵاکان لە هەموو کەس زیاتریان لێ ببڕێت، بۆیە لە فراکسیۆنەوە داوامان کرد لە حکوومەت کەمترین زیان بەر ئەوانە بکەوێت کە مووچەیان کەمە بەتایبەت هێزی پێشمەرگە کە بەڕێز خودی سەرۆک وەزیرانیش زۆر مەبەستی بووە پێشمەرگەو کەس و کاری شەهیدان کەمترین زیانبکەن لەم بڕیارە ناچارییەدا.
ئێمە ڕاستگۆیانە بێ درۆو موزایەدا لەم بابەتە خۆمان لانەداوە،بە پێچەوانەوە هەندێک پەرلەمانتاری یەکێتی و بەشێک لە سەرکردایەتیان یان خەڵک بە نەزانن دەزانن یان خۆیان نەزانن،بەڕاستی سەلماندتان کۆنگرەش ئێوە ناکاتە حزبێکی مونەزەم و خاوەن یەک قسەو هەر بێ سەروبەرەکانی جارانن، دەنا لەکوێی دنیا بووە جێگری سەرۆک وەزیرانت و وەزیرەکانت دەست بۆپێشنیازێک بەرزبکەن و پەرلەمانتارەکانت دژی بن.
بەڕاستی شەراکەت و هاوبەشی لەگەڵ لایەنێک کە نیوەی خەریکی نامەردی بن و نیوەی نەتوانن ئەم نامەردییەی نیوەکەی تر ڕابگرن زۆر قورسە، خوا قوەتت بدا پارتی.
دەی ئەمە دوو ڕوویی زیاتر هیچی ناوێکی دیکەی نییە،هەر کەسێکی بەشدار لەم حکوومەتە وتی لەگەڵ ئەم بابەتەدا نین ئەم نووسینەی  منی بۆ بنێرن ئەگەر ئازان با بڵێن وانییە!