liza.jpg

ئەزانن کەی ئینتیما و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان لای رۆلەکانمان کاڵ بوویەوە؟

Jun 27, 2020  |   بیروڕا 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

 

ئەو کاتەی پەرلەمانتاری وا پەیدا بوو کە پێی کفر و گوناح بوو گوێ لە سرودی ئەی رەقیب بگرێت، ئەوسا بۆیان چووەسەر و لێیان قبوڵ کرا وا ئێستاش داوای هەڵوەشانەوەی ئەم قەوارەیە ئەکەن!

بێ شک هەر لەو سەردەمەی کە تیرۆریستیان داخلی بیارە و تەوێڵە و هەڵەبجە دەکرد بەرنامە و پیلانیان پێکهێنانی هەرێمی تیرۆریستان بوو بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی ئەم هەرێمە نەیانهێشت خەونی ویلایەتی خەلافەتیان سەربگرێت بۆیە ئەم رق و کینە بێکۆتاییە هەر هی ئەو زەمانەیە... 

پەرلەمان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی شۆرشگێرانی سەردەمی شاخە، کەی گەیشتینە ئەو رۆژەی رێگە بدەین پەرلەمانتارێک ماف بەخۆی بدات بڵێت "قەوارەی هەرێم هەڵوەشێتەوە" !! 

ئەو قەوارەیەی کە تاکە دەسکەوتی دەستووریی نەتەوەی کوردە و بووە بە ئومێدی ملیۆنها کوردی پارچەکانی تر. 

بۆیە پێویستە پارتی و یەکێتی و تەواوی ئەو حزبانەی بەشداری راپەرینە مەزنەکەی ۱۹۹۱ یان کرد لەسەر نووسینەکەی سۆران عومەر کە رۆژی ۲۷/٦/۲٠۲٠ لەپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە بێنە دەنگ و هەڵوێست بنوێنن.