کاروان گەزنەیی
سێ مانگ لە بێ مووچەیی، کەرەنتین کردن، بێ نانی و ئاوی و بێبەریکردنی هاووڵاتییان لە هەموو مافەکانییان و هەموو خزمەتگوزارییە سەرەتاکان، دەست دەبەن بۆ قوت و ژیانیشیان!
مووچە، کە بە دو و بۆ سێ مانگ جارێک دابەشی دەکەن، سەرەتایترین و شایستەترین مافی هاووڵاتییانە، بۆیە ناکرێت هیچ کەسێک جورئەتی بڕیاری کەمکردنەوەی هەبێت.
پێشتر چەندان ڕێگە چارەمان داوە بە حکومەت و چەندان جار لە ئەگەری قەیران و چۆنیەتی ڕووبەڕووبونەوەشی بە ڕێکاری پەرلەمانی ئاگادارمان کردونەتەوە، تەنانەت بۆ جارێکیش ئامادە نەبوون گوێ بگرن. ئێستا گەرەکتانە خەڵک باجی نا ئیداری بوون و هەڵەکانی حوکمڕانیتان بدات؟
کە ناتوانن حکمڕانی بکەن، بە حورمەتەوە دەستلەکاربکێشنەوە و ئێمەش لە پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ داڕێژەرانی ئەم بڕیارە و ناچاریان دەکەین بە پرساندن و دەستلەکارکێشانەوە.
ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم بڕیارە ڕەت دەکەینەوە و دژ بەبڕینی مووچە خۆران دەوەستینەوە نەک تەنها بە گوتار بەڵکو بە کردار و لە ناو پەرلەمان ئەم کارە دەکەین لەڕێگەی گرتنەبەری ڕێکارە پەرلەمانییە پێویستەکان .
کاتی ئەوەیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بڕیاری یەکلاکەرەوەکە بۆ کۆتای بەم زوڵم و ستەم و نادادییە بدات و دڵنیاشم بەزووی ئەو بڕیارە دەدرێت.