ھاوڕێ مەلا ستار
حکومەت دەڵێ پارەمان بۆ مووچه نیە بەڵام بەپێی ئەم نوسراوەی ئەمرۆ
١٩\ ٦ ،باخه‌ڵیان پڕه بۆ کۆمپانیا تورکییه‌كان درێخی ناکەن و بڕی
(٨.٥٠٠،٠٠٠)هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلاریان پێ دراوە!
وه‌رگرتنی كرێی فرۆشتنی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم
گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ئه‌وه‌یراده‌گه‌یه‌نێت كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٠ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
هاوبه‌شه‌كانی (ته‌ق ته‌ق) بڕی (٣.٤) ملیۆن دۆلاری ته‌واویان وه‌رگرتووه، كه له‌و بڕه (١.٩) ملیۆن دۆلاری پشكی گه‌نه‌ڵ بووه.
هاوبه‌شه‌كانی (تاوكێ) بڕی (٢٦.٨) ملیۆن دۆلاری ته‌واویان وه‌رگرتووه، كه له‌و بڕه (٦.٦) ملیۆن دۆلاری پشكی گه‌نه‌ڵ بووه.
تێبینی:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بیانووی نه‌بوونی پاره، مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نادات، و هێشتا مووچه‌ی مانگی ٢ی مووچه‌خۆرانی نه‌داوه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌م نووسراوه‌ی گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان زۆر ده‌ستكراوه و سنگ فراوانه. ئه‌وه‌تا كرێی مانگی ٥ی ئه‌مساڵی پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی توركیا ساف كردووه، هه‌موو پاره‌كانی داونه‌تێ. به‌م نووسراوه ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه ملیۆنه‌ها دۆلار بدات به كۆمپانیا توركییه‌كان و شه‌ریك و هاوبه‌شه تایبه‌ته‌كان و نه‌ناسراوه‌كان و ناڕوونه‌كان، كه به‌ناوی قه‌رزی كۆمپانیا، سه‌دان میلۆن دۆلاریان له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كردووه به ماڵ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م حكومه‌ته ئاماده نییه مووچه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مامۆستایان و كه‌مئه‌ندامان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە و ھێزاکانی ناوخۆ و چین و توێژه جیاجیاكانی كوردستان بدات، و وا سه‌رقاڵی بڕینی مووچه‌كانیشیانه.