ھاوڕێ مەلا ستار
بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستوور و یاسا رێكخراوه. حکومەتی مەسرور بارزانی مافی بڕینی مووچەی مووچه‌خۆرانی نییە چونكه ئەو پرسە له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه و مووچه‌ی ئیتحادی رێكخراوه و هه‌ر یاسا و رێسایه‌كی نوێ، پێویسته لەپەرلەمان یەکلا بکرێتەوە. ئێمە له فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ھەموو ده‌نگ و توانا‌مان دژی ده‌ستكاری كردنی مووچه ده‌وه‌ستین و ئەو زۆرینە دەستکردە نا نیشتمانییه‌ی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له پەرلەمان دا قوتكراوه‌ته‌وه، په‌كده‌خه‌ین.
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی یه‌كێتی و فراكسیۆنی سه‌وز و وه‌كو نوێنه‌رانی گه‌ل، بڕوامان وایە کە نابێت شکست و هه‌ره‌سی حکومڕانیی خراپ، بە گیرفانی مووچە خۆران قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. حكومه‌ت ناتوانێت كه‌ی ویستی بڕیار له ژیانی خه‌ڵك بدات، رۆژێك تێریان بكات و ده رۆژ برسی، سیاسه‌ت نییه و شكسته له به‌ڕێوه‌بردندا.
بۆیه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئه‌م شكسته‌ی كابینه‌ی نۆ، باشترین بژاردە لای ئێمه، پشتگیری كردنه له ھەڵبژاردنێکی پاكی پێشوەختە كه بتوانێت كۆتایی به زۆرینەیەکی ته‌زویر و بووقێكی نا پێویست بهێنێت و له شوێنی ئه‌وه، پەرلەمانێكی نیشتمانی بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی حوكمڕانی دابمه‌زرێنێت. ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ئیفلاس کە زات ناکات داھاتی نەوت و ناوخۆ شەفاف بکات، دەبێت ئه‌وه‌نده‌ش مۆراڵی هه‌بێت كه شەرم بکات دەست بۆ مووچەی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و مامۆستا و پژیشك و ئه‌ندازیار و كوڕه ئه‌نفال و هه‌ر چین و توێژێك به‌رێت كه مافای ئاسایی و ره‌وایان مووچه‌یه‌كی حه‌لاڵه.
چاوەڕوانین وەفدی ھەرێم لە بەغدا بگاته رێككه‌وتن له گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كات مانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پرسه‌ی سیاسی به شێوه‌ی ئێستا، زیاده و پڕ زیانه و فراكسیۆنه‌كه‌مان پشتیوانی لێ ناكات