diary-enwer.jpg

بەكورتی...

Jun 24, 2020  |   بیروڕا 

دیاری ئەنوەر 

 


ئەوەی دەگوزەرێت لەم هەرێمەدا فەشەلی حكومڕانیەو ئەم حكومەتە فەشەلی هێناوە.
پەرلەمانی كوردستان نەك مەرجەعی یەكەم نیە لە ڕووی یاسای و سیاسیەوە بگرە كۆتایش نیە.
ئەوەی پەرلەمانی وا بێ ئەرزش كردووە یەكەم مەكتەبی سیاسی حزبەكان دووەم لاوازی دەستەی سەرۆكایەت پەرلەمان بەرامبەر سەركردایەتی حزبەكانیان.
ئەوەی دەشگوزەرێت لە سۆشیال میدیا و میدیادا تەنها موزایەدەو هات و هاوارە و نە لەنێو پەرلەمان و نە لە ئەنجومەنی وەزیران ئەوە ناڵێن كە لە سۆشیال میدیا دەیڵێن.
چارەسەر ئەوەیە شكۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە كە ئەمەش لەم زەمەنەدا بوەتە موستەحیل و موستەحیلیشە پەرلەمان بتوانێ متمانە لە حكومەت بسەنێتەوە و بڕیاری گۆڕانكاری و چارەنوس ساز بدات، چونكە ئەم پەرلەمانە ناتوانێ لێپرسینەوە لە وەزیرێكیش بكات و تەنانەت وەڵامی زۆربەی پرسیارەكانی پەرلەمانیش ناداتەوە.
كەواتە ئەگەر وا نیەو ئەوەی لە سۆشیال میدیا دەیڵێن ڕاستەو بەجدی دەتانەوێت دژی زوڵم و ناعەدالەتی بن و پێت وایە زۆرینەیەكی ساختە دەستی بەسەر هەموو شتەكاندا گرتوەو زوڵم لە هەموومان دەكات فەرموو با بەزۆرینە دەست لە كاربكێشینەوەو كە زۆرینە دەستی لەكار كێشایەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوەو حكومەتیش هەڵدەوەشێتەوە.