alihamasalh.jpg

کێ نەیاری چاکسازیە؟ دەست بۆ ئەمانە دەبرێت ؟

Jun 13, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

١٠ ساڵی تەواوە باسی ئەم گەندەڵی و نادادیە دەکەین، دوو خولی پەرلەمانە کاری پەرلەمانی لەسەر دەکەین، چاکسازی باوەڕە نەک دروشم.. 
کەواتە بابزانین.. بڕیارە ٢٠٢٠/٧/١ یاسای چاکسازی بچێتە  بواری جێبەجێکردن..
پرسیار و گومان ئەوەیە ئایا دەست بۆ ئەمانە دەبرێت؟ 
١١٥ ھەزار کەس کراون بە خانەنشینی سەربازی، نیوی ئەم ژمارە نایاسایە! 
واتە: پێشمەرگە نین و ساڵی خزمەتیان نیە، جاش و مستەشارو ..... ھتد ، مانگانە موچەیەکی زۆر وەردەگرن

ھەزارانیش بەوەزیرو و بریکارو بەڕێوبەری گشتی و ..... ھتد بە نایاسایی خانەنشینکراون .. 
٣٢٢ ھەزار پێشمەرگەو ھێزی ناوخۆ ھەن، ئەمانە لەژێر ھەژمونی حیزبن، بەشێک پاسەوانی باخ و بەرپرسن، لیواو و فەوجی ئەم و ئەون، ..... ھتد 
بەدڵنیایی ٤٨٪‏ موچەی ئەو وڵاتە بۆ ھێزی ئەمنی و سەربازی و خانەنشینی ئەمنی و سەربازیە، چاکسازی گەورە لێردا دەکرێت، ئایا دەست بۆ ئەمە دەبرێت؟ 
٩٦ ھەزار کەس موچەی شەھیدان وەردەگرن، بەھەزارانی تێدایە بە ناڕوا کراوەتە ئەم لیستەوە. 
جێبەجێکردنی ئەم یاساو چاکسازی لەو گەندەڵی و دزیەی تاوەکو ئێستا لە خاڵە سنوریەکان و دۆسیەی نەوتدا ھەیە، باشترین بژاردەیە. 
بەدڵنیایی قەبارەی گەندەڵی لە دۆسیەی گومرگ و خەرجیەکانی نەوت و ئەو کۆمپانیانەی خزمەتی گشتیان پێدراوە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیاترە....
ئایا ئەم چاکسازیانە لە دروشم و ڕێککەوتن و کارنامەوە دەبێتە کردار!!
پێچەوانەی ئەم چاکسازیە، ھیچ بەھایەک بۆ  کارنامەی حکومەت و ڕێککەوتنەکان نامێنێتەوە، ئەوکات ئێمەش بڕیاری خۆمان دەبێت ...
ئەم چاکسازیانە نەکرێت، مانەوە لەم حکومەتە شەرمە نەک شانازی تاوەکو منەتی پێوە بکرێت! ئەم چاکسازیانەش بکرێت من لە حکومەتبم یان نا، پشتیوانی دەبم..