abas.jpg

بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

Jun 26, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

پارێزگای هەولێر ـ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
ئەگەر مافی تەواوی کۆیە نادەن  دیاریەکانیان پێ مەفرۆشنەوە:
  لە سەرتادا دەمەوێت سوپاسی خۆم بگەیەنم بە بەڕێز فاروقی ملا مستەفای خێرخواز ، کە بڕی یەک ملیۆن لیتر واتە 5000بەرمیل نەوتی وەکوو دیاری و بێ بەرامبەر بۆ خەلکی کۆیە دابین کردوە. کە پێویست بوو بگاتە دەست خەلکی کەم دەرامەت  بێ بەرامبەر ،بەلام بۆ هەر بەرمیلێک بڕی چڵ و شەش هەزاری لێ وەرگیراوەو واتە کۆی گشتی پارەکە دەکاتە 230ملیۆن دیناری عێراقی. لەکاتێک بەشە نەوتی کۆیە  شەش ملیۆن لیترە بەلام تا ئێستا سێ ملیۆنیش نەهاتوە بە دیاریەکەشەوە، بۆیە داواتان لێ دەکەم پێش ئەوەی خەلکی ئەم شارە بانگهێشتی بەردەمی داواکاری گشتیتان بکات   پارەی ئەو نەوتە بگێرنەوە بۆ خەلکی کۆیەو بۆ ئەوەی  بدرێت بە 920ماڵە هەژاری ئەم شارە بۆ هەر یەکە 250هەزار دەکات، لەم بارودۆخە ناهەمواری ئەمڕۆ ئەم بڕە بۆ خەلکی هەژار زۆر زۆرە. ناکرێت لە سلێمانیەوە خەلکی خێرخواز هاوکاری بۆ ئەم شارە بنێرێت و بەرپرسان لەهەولێر لێی بخۆن.بۆیە ناوی ئەم سێ شوێنەم هێناوە چونکە تەسلیم بە خەزانی هەولێر کراوە بڕە نەوتەکە.