سەرتیپ وەیسی
له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له رێگه‌ى داواكارى گشتیى داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردوه پاریزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر هه‌ڵبگیرێت.
به‌پێى ماده‌ى 24 له په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتار له ده‌ره‌وه‌ى وه‌رزى یاسادانان له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه، به‌ڵام له وه‌رزى یاسادانان له ده‌سه‌ڵاتى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانه.
ریواز فایه‌ق، كه ده‌یزانێ ئه‌و بابه‌ته سیاسییه و په‌یوه‌ندى به گرێى ده‌روونی پارتى له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر هه‌یه، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى قه‌ناعه‌ت به هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان باكات، كه ئه‌و پارێزبه‌ندییه لێدانه له ناوبانگى په‌رله‌مانتار، خۆ ده‌یتوانى به‌ر له‌وه‌ى بابه‌ته‌كه بگاته وه‌رزى یاسادانان بكشێته‌وه له واژووكردن له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى پاریزبه‌ندى، داواى له مونا قه‌هوه‌چى و هێمن هه‌ورامى بكردبووایه بۆخۆیان ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وكات ئه‌و بابه‌ته له به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و نه‌ده‌ما، به‌ڵام ئێستا كه بابه‌ته‌كه هاتۆته وه‌رزى یاسادانان و له ده‌ست زۆرینه‌ى په‌رله‌مانه، له ده‌ست ده‌رچووه و پارتى زۆرینه‌یه ، لاوازى ناوبراو له‌و پێگه گه‌وره‌یه نیشانده‌دات.
له مێژووى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ندین نوسراو هاتۆته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، كه داواى هه‌ڵگرتنى پاریزبه‌ندى په‌رله‌مانتارى كردوه، هه‌تا ئه‌و كاتانه‌شى كه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له سێ كه‌س دوو كه‌سى پارتى بوون، به‌ڵام هیچ سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێرێك ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌هۆى ناو و ناوبانگى په‌رله‌مان و هه‌ندێ قه‌زیه‌ى سیاسى، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ په‌رله‌مانتارێك له‌و ماوه‌یه پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه، ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌گه‌ر رووبدات شتێكى نوێیه و ده‌رخه‌رى سه‌رۆكێكى لاوازه.
ئێستا سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه رێگه‌ده‌دات ئه‌و بابه‌ته بێته وه‌رزى یاسادانان و پاشان ته‌له‌فۆن بۆ على باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كات، كه بابه‌ته‌كه له ده‌ست ده‌رچووه، به‌وه‌ی پارتى زۆرینه‌یه و تێیده‌په‌ڕێنێت، هه‌ڵه‌كه بۆ ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێویست بوو له مانگى نیسان ئه‌و بابه‌ته په‌كبخات وه‌كو سه‌رۆكى په‌رله‌مان، یاخود هه‌ر هیچ نه‌بێت ناوبژیوانى بكردبووایه، یان له ده‌ره‌وه‌ى وه‌رزى یاسادانان به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر خۆى هه‌ڵبگرتبووایه و له دژى رابوه‌ستبووایه و واژووى له‌سه‌ر نه‌كردبووایه، ئه‌وكات خه‌ڵك لۆمه‌ى هێمن هه‌ورامى و مونا قه‌هوه‌چیان ده‌كرد.
تازه بابه‌ته‌كه هاتۆته وه‌رزى یاسادانان و خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان و پارتى ده‌شیه‌وێ تێیبپه‌رێنێت، به‌شێكى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى رێواز فایه‌ق، چونكه بوونى ئه‌و له‌و پێگه‌یه به‌و لاوازیه، وایكرد پارتى هه‌موو شتێكى بۆ بچێته سه‌ر له نێوشیان ئه‌و بابه‌ته.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان نه‌ك ناتوانێت كێشه دروست بكات له‌به‌رده‌م زۆرینه‌ى پارتى له په‌رله‌مان، به‌ڵكو به‌و لاوازی و خۆ دزینه‌وه‌یه، بۆته ئاسانكاریان و رێگه‌ى به هێمن هه‌ورامیش داوه په‌رله‌مانى بكاته كلكى حكومه‌ت!!!