umed.jpg

من و پارێزبه‌ندی و بێمنه‌تی، وەک قەڵا بەبەرزی دەوەستین

May 10, 2020  |   بیروڕا 

‎ئومێد خۆشناو

 


‎ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ڕم به‌خۆم و ڕابردووی خۆم هه‌یه‌، هیچ باکم نیه‌و منه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێکیش نازانم و هه‌ر ڕۆژ یان ‏شه‌وێک بیانه‌وێ له‌به‌رده‌م یاسا به‌سه‌ربه‌رزی ده‌وه‌ستم و چ پێویستیش ناکات پارێزبه‌ندیم هه‌بێ یان نه‌بێ‎!.
‎ئێستا نیه‌ ئه‌و قسه‌ ‏بێمنه‌تیه‌ ده‌که‌م، چه‌ند ساڵێکه‌ له‌وده‌مه‌ی هه‌ست ده‌که‌م که‌سانێکی پاشخان پیس به‌دوامه‌وه‌ن، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه‌یان هه‌میشه‌ ‏بێمه‌نتیم هه‌ڵبژاردوه‌‏‎.
‎ئه‌گه‌ر ڕاستیتان ده‌وێ نه‌ک خۆم به‌رده‌وام گۆتیتم حه‌ز ده‌که‌م ڕابردووی باب و باپیرانیشم هه‌ڵده‌نه‌وه‌ چ ‏منه‌تان نه‌بێ، ماوه‌ماوه‌ش ناوێک یان ناتۆره‌یه‌کم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و چ قیمه‌تی نه‌بوه‌ لای من و خه‌ڵکی کوردستان‎.
‎من سوێندم ‏به‌ گۆڕی باوکی شه‌هیدم و به‌ خاک و خوێنی شه‌هیدان و ڕۆژانی هه‌ژاری خۆم خواردوه‌، هیچ به‌رژه‌وندیه‌کی که‌سیم نه‌بێ و ‏ته‌نهاو ته‌نها خزمه‌ت و دڵسۆزی و کارو گفتارم له‌ پێناو کوردستان و خزمه‌ت سه‌رۆک و پارتی و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌که‌ی ‏بێت‎.
‎بۆیه هه‌میشه زۆر بێمنه‌تانه‌ ده‌نگێکی به‌رزی به‌رگری له‌ناحه‌قی بوویمه‌و، ئه‌وه‌ی به‌حه‌رفێک زاتی کردبێ باسی ‏پیرۆزیه‌کانمان بکات به‌ ده‌یان دێڕو ووشه‌ وه‌ڵامم له‌ چنگ ناون‎.
‎ئێستاش ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه‌ بێمنه‌ت و بن و چی له‌ده‌ستان دێت ‏بیکه‌ن، له‌جیاتی ئه‌و پرته‌و بۆڵه‌ی ده‌یکه‌ن و په‌یامی لابه‌لا ده‌نێرن، ئازابان ڕۆژی ٧ی ئایار شاگرده‌کانی خۆتان بناردبایه‌ هۆڵی ‏په‌رله‌مان و با ده‌نگیان به‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیه‌که‌مان بدابایه‌و ئه‌و ٣ ده‌نگه‌ی که‌ ڕه‌زامه‌ندبوون به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی که‌ خۆم ‏یه‌کێک بووم له‌و ٣ ده‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی شاگرده‌کانتان بای هێنده‌ ده‌بوو پارێزبه‌ندیه‌که‌م هه‌ڵبگیرێ، ئه‌وکات له‌به‌رده‌م دادگا من و ‏ئێوه‌ دووقسه‌مان ده‌کرد‎.
‎ئیتر چی ده‌ڵێن بڵێن وه‌ک گۆتم من بێمه‌ت و بێ باکم، نه‌پیسخۆرو نه‌خاوه‌نی بزنس و کۆمپانیاو ‏باڵه‌خانه‌و پاره‌و پوڵم و نه‌ باوه‌ڕیشم وایه‌ ته‌سلیمی هیچ ده‌سکه‌وتێک بم‎.
‎زۆر جاریش له‌ پێناو کوردستان و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ‏زۆر خاترتان ده‌گرین، من سه‌ربه‌رزم و به‌سه‌ربه‌رزیش ده‌ژیم و ده‌مرم، باوه‌ڕیشم به‌و ڕێبازه‌ی شوێنی که‌وتووم هێنده‌ به‌هێزه‌، ‏چونکه‌ خوێنم له‌ پێناوی داوه‌، گیان و ڕۆحیشی ده‌که‌م به‌ قوربانی، بۆیه‌ به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی به‌ردم تێبگرێ شاخی ‏تێده‌گرم‎….