soran.jpg

پارتی بادینانی کردۆتە زیندانێکی گەورەو حوکمی کوردستانی پێ دەکات!

May 16, 2020  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

 

پارتی بەحوکمی دەنگە تەزویرەکانی دھۆک و دەنگە سەرکوتکراوەکانی بادینان بۆتە زۆرینەیەکی ستەمکار!
بەدەنگی ھەولێرو سلێمانی و ھەڵەبجە پارتی ھێزی دووەم و سێیەمە، بەڵام بەداخەوە دھۆک چۆڵکراوە بۆیە دەستیان بەسەریدا گرتووەو حوکمی کوردستانی پێ دەکەن!
گەر لەھەرێم جارێک ستەم بەرامبەر خەڵک کرابێ، لەبادینان دوو جار ستەمیان لێکراوە، سەرەڕای برسیکردن سەرکوتیش زیاتر بووە لەسەریان.
دەزانم ئێوە چەندین ساڵە چەوسانەوەی پارتیتان لەسەرە، بەڵام دڵنیابن تاسەر نیە ئەم گرتن و ھەڕەشەو سەرکوتکردنە.
ئەوەی ئەمڕۆ بۆ داوای سەرەتایترین مافی خۆتان کەموچەیە گردبەنەوە، دەسەڵاتی شکست خواردی حوکمڕانیی ئیفلاس پێکراوی تۆقاند.
ئەوان ترسنۆکن، لە ھەموو داوایەکی ڕەوا تۆقیون چونکە دەزانن جۆن ئەم ھەرێمەیان تاڵان کردووەو خەڵک چەند توڕەیە لێیان!
بەڵام بابزانن سەدام تەنھا بۆ پاراستنی گیانی خۆی یەک ملیۆن فیدائی ھەبوو، دواجار کە لێیدرا یەک کەسی بۆ مایەوە ھەر ئەو کەسەش شوێنەکەی ئاشکراکردو دەستگیر کرا، ھەر لەو شوێنەش دا پەتی لەمل کرا کەخەڵکی بێ تاوانی تێدا لەسێدارە دەدا!
بێ دەنگ مەبن، دڵنیابن ستەمکاران دەکەنەوە ژێر پێتان.
داوای ئازادکردنی کەس مەکەن تەنھا داوای مافەکانتان بکەن با ھەموان زیندانی بکەن خۆ ئێوە ئێستە لەزیندانە گەورەکەی ئەمانەدان پێویستە خەبات بکەین ھەمووان ئازاد بین و بەمافەکانمان بگەین.