shirin.jpg

کاتێک پەرلەمان ئەبێتە دیوەخان

May 4, 2020  |   بیروڕا 

‏‎شیرین ئەمین

 

هەڵایەک لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتەوە ڕێکخراوە گوایە پارێزبەندی ،لەسەر حەوت ئەندام پەرلەمان هەڵگیرت كەبەندەش وەك یەكێك لەو ئەندام پەرلەمانانە ناوم ھاتوە .،
‏‎هۆکارەکەش تەنها دەگەڕێتەوەبۆ جوڵاندنی چەندین دۆسییەی بەرپرسان و بەدواداچوون و قسەکردن لەسەر هەندێک کەیس کەهاوتەریبی بەرژەوەندیە لەگەڵ سەرانی بنەماڵەو گەورە بازرگانەکان و بەو هۆیەشەوە جەنابیان خەونی داپڵۆسینی میللەتیان لێزراوە .
‏‎دەبێت پێمان سەیربێت کەحومەتی براگەورە خوی داوەتە مەشغوڵکردنی خەڵک و ئەیەوێت مەسەلەی موچەی فەرمانبەران دیزەبەدەرخۆنە بکات و کەیسی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نزیک لەخۆیان ( ستێرک و کار) بشارێتەوەو کەس پێیی نەڵێت (قوربان کاروانی ترێلەو بەرهەڵگر و قاچاخەییەکانتان بۆکوێ دەڕوات ).
‏‎لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران لەم ئان و ساتەداکە قەیرانی تەندروستی و پرسی موچە و زۆر پرس و دۆسیی گرنگ تر لەپێشە بۆ بەرنامەی کاری پەرلەمان .، بەڵام ئەم ھەنگاوەی پەرلەمان سەرەتایی باڵکێشانی دیکتاتۆرانەی ئەم حکومەتەو بەکارهێنانی ناڕەوایی دام و دەزگا فەرمیەکانی وەک دادگایە بۆ کپکردنی دەنگی نارازی و پەرلەمانتارە دلێرەکانە .
زۆر گرنگە پاش دادگای کردنی ئێمە دادگای کردنی کەیسەکانی بکوژانی شەھیدانی قەڵەم سەردەشت و کاوە وەداد و سۆران و بکوژانی ١٧ شوبات و شەھیدانی نان و ئازادی ئەو بەرپرسانەی تێوەگلابون بەبازرگانی کردن لەگەڵ داعشو ئەو بەرپرسانەی بەئێستاشەوە ڕێگە خۆش دەکەن بە قاچاخچێتێکردن لە خاڵە سنورییەکان کۆی ئەو بەرپرسانەی ٢٩ ساڵە سامان و دارای ئەم وڵاتە لوش دەدەن ..
دواجار پەرلەمان دەزگایەکی ڕقابییە پەرلەمانتار ئەرکی دوەمی بەدواداچونە بەڵام بەم ڕەھەندە دەستەمۆکردنی پەرلەمانە بەخواستی پیاوانی حکومی و سیاسی بۆ کەلەپچەکردنی پەرلەمانتار
‏‎بەکورتی :
‏‎هەمیشە ئێمە هەستمان بەوەكردووە کاتێک بازرگانێك و خاوەن سەرمایەیەک دەبنە کاربەدەستی وڵات ئیتر هیچیان لاگرنگ نیە جگە لەبەرژەوەندی کەسی و کۆمیانیاکانی خۆیان ، بەڵام ئێمە ڕێگایەکمان هەڵبژاردوەو قوربانیمان بۆداوە ،وەلەسەر ئەو ڕێبازەش دەمێنینەوە هەرگیز خیانەت لەبیر و بۆچونی خۆمان و قوربانیەکانمان ناکەین .