ڕوپاک ئەحمەد وەرتی
پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی نزیك مانگێكه لەهەوڵی ئەوەدایە کە کۆبونەوەیەکی پەڕلەمان ڕێکبخات بەزۆرینەی پەڕلەمانی پارێزبەندی لەسەر پەڕلەمانتار (سۆران عومەر) هەڵگرێ ، لەسەر ئەوەی کە ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە کەچەند ڕاستیەکی دەربارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم خستۆتە ڕوو ، ئه‌م هه‌لگرتنه‌ی پارێزبه‌ندیه له كاتێكدایه كه په‌ڕله‌مان ماوه‌ی دوو مانگه به بیانوی كۆرۆناوه له لایه‌ن هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌لات په‌كخراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانتار نه‌توانێت چاودێرێكی كارا بێت به‌سه‌ر حكومه‌ت.
كاك سۆران ته‌نها وتویه‌تی سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە! هه‌ر بۆیه لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆدا و نەبوونی ھیچ دەوامێک، لە شەودا سەرۆکی حکومەت نوێنەری یاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرێ سکاڵا لەسەر كاك سۆران تۆمار دەکەن، گوایە تۆمەتی ناڕەوا خراوەتەپاڵیان!!
جگە لەوەی ھەمان کات داواکاری گشتیان ڕاسپاردوە بۆ ھەمان مەبەست!
بۆیه بڕیار وایه ڕۆژی پێنچ شه‌ممه پارتی و پێكهاته‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگ پێك بێنن بۆ یه‌كه‌مین جار به‌م شێوه‌یه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌ڕله‌مانتارێك هه‌لبگرن.
ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان چونكه په‌ڕه‌له‌مانتار له ئێستادا ته‌نها قسه‌كردنی بۆ ماوه‌ته‌وه هیچ ئیمتیازێكی تری نیه كاتێك مافی ڕه‌خنه‌گرتنیشمان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه ئه‌وه ئه‌و كات واتە سه‌ندنه‌وه‌ی زمان له خه‌لكی قوڕبه‌سری هه‌رێم، حەق وایە دەرگای دامەزراوەی پەڕلەمان دابخرێ چونکە ڕۆڵێک بۆ پەڕلەمان نامێنێتەوە.
دیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنەکەی پێی وایە قسە گوتن بە سەرۆکی حکومەت هێلی سوورە ، بەڵام ئەوەیان لەبیرچووە کە ئەوە سەرۆکی حکومەتە و متمانەی لە پەڕلەمان وەرگرتووە وە هەرلە پەرلەمانیش متمانەی لێ دەسەندرێتەوە وە لە ئێستادا کە دەبینین حکومەتەکەی لەبەردەم شکستێکی زۆر گەورە دایە، دەبوایە ئێستا لەبری سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر متمانە لە کابینەی نۆیەم لە پەرلەمانی کوردستان بسەندرابایەوە ، کاک سۆران هەر ئەوەی وتووە کە حکومەتەکەی شکستی هێناوە.
دەبوایە ئێستا لەبری سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر متمانە لە کابینەی نۆیەم لە پەرلەمانی کوردستان بسەندرابایەوە چونکە لەبەر دەم شکستێکی زۆر گەورە دایە.
پارتیه‌كان پێیان وایە بەمە دەنگی ناڕازی لەپەرلەمان کپ دەکەن تا ھەرکەس ڕووی ڕاستەقینەی ئاشکراکردن بڵێن پارێزبەندیت لەسەر ھەڵدەگرین، ئێمه باكمان نیه به ژیان و مردن دلنیابن تا هه‌ناسه بده‌ین دژی زولم و سته‌م ده‌وه‌ستینه‌وه.
لێره‌وه وه‌ك ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ل
سوپاسی ھەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو نەووی نوێ ده‌كه‌م، وه په‌یمان به كاك سۆران ده‌ده‌م ئێمەش درێژەپێدەری گووتنی ئەو ڕاستیانەین کە کاک سۆران لە خولی ڕابردوو و ئێستاش گوتوویەتی کە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و بەندەش بێدەنگ نابین لەئاست هەر زوڵم و ستەمێک لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێ، وە لە چاودێری کردن و لێپرسینەوە لە حکومەت بێدەنگ نابین.