abdulstar-mejid.jpg

ڕاست ناکەن کە دەڵێن پارە نیە !

May 3, 2020  |   بیروڕا 

عەبدولستار مەجید

 

ئەم پارەیەتان بۆ کێ و بۆ کەی هەڵگرتووە ؟!
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە هەندێ سەرچاوەی متمانە پێکراوەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە بانکی هەرێم، بەڵام بەرپرسانی حکومەت دەیشارنەوە، پێنج مانگ لە ساڵی ٢٠٢٠ تێپەڕیوە و تا ئێستا ئامادەنین موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش بکەن .
پێویستە پەرلەمانی کوردستان لەم بێدەنگییە بێتە دەرەوە و بە ڕۆڵی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی هەڵسێت و بەدواداچوونی جدی بکات بۆ ئەو پارە زۆرە .
ئێمە لەم بابەتە بێدەنگ نابین، ئەمە فەزیحەیەکی گەورەیە کە پارە هەبێت و دەسەڵات ئامادەنەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ خەڵک و وەک موچە دابەشی بکات !
وێنەکە یاداشتی فراکسیۆنە بۆ سەرۆکی پەرلەمان و ئاگادارکردنەوەی لە بوونی ئەو پارەیە !