karwan.jpg

با سۆران عومەر لەسێدارە بدەین، بەڵام‎…‎

May 5, 2020  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی


دواتر، یەکسەر وەزیری ناوخۆ ش بە واژۆی سەرۆکی حکومەت و لەسەر سکاڵاکەی ئێمە و لە ڕێگەی هەمان داوای داواکاری گشتییەوە لەسەر پێشێلكارى یاسایی بچێتە بەردەمی دادگا؛
دواتر خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کار بدەینە دادگا کە (٢٥٨) ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بۆ کاری (ڕاوێژکاری) کە کەس نازانێت ڕاوێژی چی بووە- سەرباری ملیۆنان دۆلاری دیکە کە لە سەر موڵکی دەوڵەت دەستی کەوتووە؛
دواتر با ئەوانە بدەینە دادگا کە (٦٠) ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناتوانن دابین بکەن؛
دواتر %٧٠ی داهاتی گومرگی برایم خەلیل بهێنینەوە و بیخەینەوە سەر داهاتی گشتی حکومەت؛
دواتر ئەوانە بدرێنە دادگا کە (١) ملیار دۆلاریان خەرجکرد لە بۆری نەوتی کوردستان، و لە ڕێککەوتنێکی نهێنی فرۆشرا بە کۆمپانیای کار و دواتریش بە ڕۆزنەفت، کە ئێستا داهاتی مانگانەی سەروی (٦٠٠) ملیۆن دۆلارە و کەس نازانێت داهاتەکەی بۆ کێیە؛
دواتر ئەوانەی بە ناوی دەڵاڵی نەوت، کە مووچەی مانگێکیان نزیکەی (١) ملیۆن دۆلار بووە و کەس نازانێت چیان بۆ هەرێم کردووە؛
دواتر ئەوانە بدرێنە دادگا کە ساڵی ڕابردوو بە بەهای نزیکەی (٩) ملیار دۆلار نەوتیان فرۆشتووە، مانگانە ٤٥٣ ملیار دیناریان لە بەغدا وەرگرتووە، و ٢٦١ ملیار دیناریش داهات ناوخۆیان هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ مووچەی ساڵی ٢٠١٩ دابەش دەکەن؛
دواتر، ئەمانە و هەموو ئەوانەی بە بەرنامە داهاتی گشتی وڵاتیان خەرجکردووە و جیاوازییان لە نێوان سنوورەکانی کوردستاندا کردووە؛
دواتر، هەموو ئەوانەی هەزاران مەلەفیان لە دادگاکان هەیە، وەکو ئاشتی هەورامی، ڕەشید تاهیر و چەندانی تر کە لە چاو تروکانێکدا دۆسیەکانیان داخران؛
دواتر، ئەوانەی خاوەندارێتی بانکی کوردستان و ئاڕتی دەکەن، و مانگانە لە پارەی فرۆشی نەوت ملیۆنان دۆلار قازانج دەکەن لە ئاڵوگۆڕێکی نادیاردا؛
دادگا ڕاستترين ڕێگەیە و باشترین چارەسەرە، بەڵام ئەمانە بە کورتی و هەزارانی تر کە ڕۆژانە قسەیان لەسەر دەکەین دەبێت لە دادگا یەکلا بکرێنەوە و داواکاری گشتی لە ماوەی شەوڕۆژێکدا بیانکات بە سکاڵا!